کۆنگرەی گەل: با لە هەموو شوێنێک ڕاپەڕین و خاوەنداری لە ڕۆژئاوا بکەین

129
0
هاوبەشی :

کۆنگرەی گەل ڕایگەیاند، کە دەوڵەتی تورک بە هێرشکردنە سەر ناوچە مەدەنییەکان تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات و وتی:”پێویستە لە هەموو شوێنێک دژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بوەستینەوە، دەبێت بە هەموو هێزمان بەرگری لە شۆڕشی ڕۆژئاوا بکەین.”

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی:”حکومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە هێرش دەکاتە سەرهەرێمە خۆبەڕێوەبەرییەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و خەڵکی مەدەنی دەکوژێت. ئێمە بە توندی ئەو هێرش و کۆمەڵکوژیانە شەرمەزار دەکەین.”

‘لە هێرشەکاندا تاوانی شەڕ ئەنجام دەدرێت’

دەقی ڕاگەیاندنەکەی کۆنگرەی گەل:

“تەنانەت هەموو شوێنەکان وەک ناوەندی گاز، نەوت، کارەبا، ئاو، نەخۆشخانەکان، ناوەندی بەرهەم ‌هێنانی گازی ئۆکسیجینی نەخۆشەکان، بوونەتە ئامانجی هێرشەکان، بەپێی یاسای نێودەوڵەتی شەڕ، ئەمە تاوانە دژی مرۆڤایەتی، ئەو هێزانەی دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بێدەنگن، هاوبەشن لەم تاوانەکان.

بێگومان هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاگاداری هێرشەکانن. بێدەنگی و سەیرکردنی هێرشەکان جێگەی قبوڵکردن نییە. ئەمەش واتە هاوبەشی لە تاواندا. سەد ساڵە دەوڵەتی تورک لەم سیاسەتەی ‘کوشتنی کوردان رێگەپێدراوە’ پشتیوانی لەو هێزانە وەردەگرێت. هەر بۆیە دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی بێباکانە هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد و دەستکەوتەکانی.

‘گورزێکی قورسیان لە گەریلا بەرکەوتووە’

بەڵام بەم پشتیوانییەش دوڵەتی فاشیستی تورک بەردەوام له سیاسەتی نکۆڵی و له ناوبردن دژی گەلی کورد، ڕووبەڕووی شکست دەبێتەوە.

ئەردۆغان کە گورزێکی گەورەی لەگەریلا بەرکەوتووە، لە ڕۆژئاوا هێرش دەکاتە سەر خەڵکی مەدەنی، ئەمەش ئەوە نیشان دەدات دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە چەندە بێدەسەڵاتە و لە ڕەوشێکی سەختدایە. ئەم پەلاماردانە ڕاگەیاندنێکی نافەرمییە بۆ شکستی سیاسەتەکانی.

لەم پرۆسەی تێکۆشانەدا کە بە پارادایمی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوە دەچێت، دوژمنانی گەلی کورد دەدۆڕێن و دۆستەکانیان سەردەکەون. حکومەتی ئاکەپە – مەهەپە کە پێداگری لەسەر دوژمنایەتی دژی کوردان دەکات، لە دۆڕاندایە. هۆکاری زۆر هێرشەکان ترسی جددی لە داڕمانە. بەڵام ترس بەفریای ئەم داڕمانە نایە.

ئێمە سەرەتای ساڵی نوێ بە سەرکەوتنە مەزنەکەی گەریلا دەست پێدەکەین. هەروەها ئەم سەرکەوتنە پیرۆز دەکەین. گەریلا نەخشەڕێگای سەرکەوتنی ساڵی ٢٠٢٤ پیشانی گەلەکەمان و دۆستانمان دەدات.

‘با لە هەموو شوێنێک ڕاپەڕین’

ئەو ‘پەیماننامەکۆمەڵایەتی’یەی کە لە ڕۆژئاوا قەبووڵ کرا، بۆ گەلانی ناوچەکە بوەتە هیوایەک و ترسێک بۆ ستەمکاران. ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکانی هێرشەکانی فاشیزمی تورک. پێویستە دژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا لە هەموو شوێنێک ڕاپەڕین و لەگەڵ هاوڕیەکانمان بە هەموو شێوەیەک خاوەنداری لە ڕۆژئاوا بکەین. پێویستە بە هەموو هێزمانەوە بەرگری لە شۆڕشی ڕۆژئاوا بکەین.

لە هەر بوارێکدا پێکەوە لە مەیدانەکاندا دژی فاشیزمی دەوڵەتی تورک و ئەو هێزانەی کە لە بەرامبەریدا بێدەنگن راپەڕین و بڵێن ئیتر بەسە.”

هاوبەشی :