فرۆکەیەکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیای ئەردۆغان بە نزیکەی یەک تەن و نیو ماددەی ھۆشبەرەوە دەستی بەسەردا گیرا

959
0
هاوبەشی :

دوێنێ لە میدیاکانی بەرزایلەوە  ھەواڵی دەستگرتن بەسەر یەک تەن و سێسەد کیلۆ ماددەی ھۆشبەردا بلابۆتەوە کە جێگەی ئاماژەیە ئەم برە ماددە ھۆشبەرە لە ناو فرۆکەیەکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیای ئەردۆغان دا بوە ویستویانە بیبەنە ولاتی بەلجیکا بەلام لە ولاتی بەرازیل لەلایەن پۆلیسی فرۆکەخانەوە کەشف دەکرێت و دەستی بەسەردا دەگرن.

 

لە تۆری کۆمەلایەتی فەیسبوکیش نیاز حامید رۆژنامەنوس و چاودێری سیاسی لە ولاتی کەنەداوە بەمجۆرە باسی لە رووداوەکە کردوە

فەزیحەیەکی گەورەی ئەردۆگان دوێنێ ئاشکرابوو..
دارودەستەکەی ئەوردۆگان ، بەردەوامن لە بازرگانی کردن بە مەوادی هۆشبەر..
دوێنێ میدیاکانی بەرازیل رایانگەیاند کە فرۆکەیەکی تورکی سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڕێکی زۆری مەوادی هۆشبەری پێگیراوە. میدیاکان ئاشکریان کرد کە بڕی ئەو مەوادە زیاتر لە ١،٣ تەن بووە کە بریتی بووە لە کۆکایین ، دەخوازرا ببردرێتە بەلچیکا ، لێ لە فڕگەی فۆرتالیزای بەرازیل پۆلیسی فیدرالی بەرازیلی دەستی بەسەردا گرتووە ، هەموو سەرنشینەکانیشی کە بەشی هەرە زۆریان تورکن ، دەستگیرکراون.
وەک میدیاکان باسی لێوە دەکەن ئەم فرۆکەیە جۆری TC-GVA هی سەرۆکایەتی کۆمارە ، ژنێک بەناوی ‘چیغدەم ئۆزکان- Çiğdem Özkan’ بەڕێوەبەری گشتیەتی و ، زۆر نزیکە لە خودی ئەردۆگان .
ئەردۆگان وەک سەرۆک دەوڵەت کارناکات ، رێز لە یاسا ورێساکان بگرێتو مافەکانی مرۆڤ و بەرژەوەندی گەلانی تورکیاوەی بەلاوە گرنگ بێت ، بەڵکو لە پێناو تیرۆر وتاڵانی و بازرگانی بەمەوادی هۆشبەردا، یەکێتیەکی پێکهێناوە لە نێوان مافیاکان ونەژادپەرستەکان و ئیخوانەکان(ئاکەپە).
وێنەکان بریتین لەتەواوی بەڵگەکان .

 

هاوبەشی :