چالاکوانانی عێراق: کاندید کردنی ژنان هێشتا لەژێر کۆنترۆڵی حیزبەکاندایە

180
0
هاوبەشی :

 

چەندین چالاکوانانی فێمێنیستی عێراق جەختیان لەوەکردەوە، ژمارەی ئەو ژنانەی بەشداریی هەڵبژاردنەکان دەکەن هێندەی ئەوە گرنگ نییە کە خاوەنی بییر و بۆچوون بن بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگەکەیان و بەرەوپێشبردنی دۆخی ژنان.

ئیسرا سەلمان – خوێندکاری یاسا و پارێزەری ڕاهێندراوی مافەکانی مرۆڤ وتی: بەشداریکردنی ژنان لەمساڵدا لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا باش بوو، چونکە ئێمە ئارەزووی بەهێزکردنی ژنان دەکەین لە ڕووی سیاسییەوە، بە دڵنیاییەوە ژنان دەتوانن پێگەی سیاسی ڕاستەقینە وەربگرن و ڕۆڵیان هەبێت لە ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسیدا، بەشی سەرەکی لەم پرۆسەیەدا ژمارەی ئەو ژنانە نییە کە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەن، بەڵکو ڕێژەی بەشداریکردنی ژنانە لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداریکردنێکی باشە بۆ بەهێزکردنی ژنان لە ڕووی سیاسییەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا کوالێتی گرنگە، پێویستە ژنان هەبن کە بتوانن خزمەتگوزاری پێشکەش بکەن و بۆچوونیان هەبێت بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگە بەگشتی و ژنان بەتایبەتی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەیەک لە کاندیدە ژنەکان هەن کە هیچ بیرۆکەیەکیان نییە سەبارەت بە کارەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و ڕۆڵی ڕاستەقینەیان لەم پرۆسەیەدا، دەبینین ژنان لە هەندێک حیزبدا تەنها ژمارەیەکن بۆ زیادکردنی دەنگەکان یان کۆتا بۆ بەدەستهینانی کورسی، بۆیە ژنان دەبنە ئامرازێک بۆ ئەو لایەنانە، وەک ژنان بەرنامە و تێڕوانینی سیاسییان نییە، ئەمەش ئەو شتەیە کە ئێمە لێی دەترسین، ژنان ڕۆڵی تەواوی خۆیان لە کۆمەڵگەدا بەدەست نەهێناوە چونکە ژمارەیەک لە ژنان پەراوێزخراون و نەگەیشتوونەتە ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆیان، جا لە هەڵبژاردنەکاندا بێت یان لە بوارەکانی دیکەدا، لە کاتێکدا هەڵبژاردنی ژنان هێشتا لەسەر بنەمای تواناکانی خۆیان یان لێهاتووییەکانیان نییە، بەڵکو لەسەر بنەمای ئەو ژنەیە کە پارتەکەی دەتوانێت کۆنترۆڵی بکات.

هاوبەشی :