سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ بۆی نییە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتوودا بەشداری بكات

186
0
هاوبەشی :

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٠ \ ١٢ \ ٢٠٢٣ دادگای باڵای ویلایەتی کۆلۆرادۆ ڕایگەیاند، بەهۆی تێوەگلانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە کردەوە ئاژاوەگێڕییەکانی نێو کۆنگرێس لە ساڵی ٢٠٢١دا ڕوویاندا، ناتوانێت ساڵی داهاتوو لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لەو ویلایەتەدا خۆی کاندید بکات و ناوی لە لیستی پاڵێوراوەکاندا بێت.

بەڵام دادگاكە ئەوەشی ڕاگەیاندوە تا ڕۆژی ٤\١\٢٠٢٤، دادگای باڵا جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ڕاگرتووە. بەرپرسانی ویلایەتی کۆلۆرادۆ ئاماژەیان بەوە کردووە، دادگای باڵا پێویستە تا ڕۆژی ٥ \ ١ \ ٢٠٢٤ پرسی دادگایی كردنەكە یەکلا بکاتەوە، چونکە ئەوە دوا وادەیە بۆ چاپکردنی کارتی دەنگدانی بەرایی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە کۆلۆرادۆ.

دۆناڵد ترەمپ ٤٥مین سەرۆکی ئەمریکا بوو لەسەر پشکی کۆمارییەکان، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە بەرامبەر جۆ بایدنی دیموكراتەكان شكستی خوارد .

هاوبەشی :