هەپەگە: داگیركەرێك لە زاپ سزادرا. سوپای تورک ٥ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو و گازی کیمیایی هێرشی کردووەتە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

197
0
هاوبەشی :

 

هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕایگەیاند، لەو داگیرکەرانەی دەیانویست لە زاپ جێگیرببن، داگیرکەرێک سزادرا و دەشڵێن: سوپای داگیرکەری تورک پێنج جار بە بۆمبی قەدەغەکرا و گازی کیمایی هێرشی کردووەتە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.

هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لەبارەى چالاکیى گەریلاکانى ئازادیی کوردستان لە دژى دەوڵەتى داگیرکەرى تورک ڕاگەیاندراوێکى بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە نۆ چالاکی گەریلاکانى یەژاستار و هەپەگەدا، لە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی و هەرێمی خواکورک لە ناوچەی لۆلان داگیرکەرێک سزادرا، گورز لە سیستەمێکی ڕادار و سەنگەرێکیش وەشێندرا.

ئاماژە بەوەش کراوە، هەرێمی مەتینا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئۆرتێ و لە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ و گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی FM بە گازی کیمایی ڕەنگ سپی و چەکی قەدەغەکراو بۆردوومان کراوە.

هەروەها لە هەرێمی شاخی گرێ زەنگلێ و شێدارێ، لە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار، لە هەرێمی خواکورک لە گۆڕەپانی شەهید شەریف، هەرێمی زاپ گۆڕەپانی شەهید ئیبراهیم، لە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ، مەتینا و خواکورک بە هێلیکۆپتەری جەنگیی بۆردوومان و تۆپباران کراون.

هاوبەشی :