هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد

197
0
هاوبەشی :

هەپەگە لەبارەی گەریلا شەهیدەکانەوە رایگەیاند: “هاوڕێیانمان دژوار، کەنداڵ و ئێرنێستۆ تا کۆتا هەناسەیان هەوڵیاندا لەپێناو هێنانەدی ئامانجەکەیان”.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ناسنامەی گەریلاکانی هەپەگە دژوار شەڕڤان، کەنداڵ جودی و ئێرنێستۆ چی گیڤارا بڵاوکردەوە کە لە مانگە جیاجیاکانی ساڵی ٢٠٢٣ لە مەتینا شەهیدبوون و ئەوەی خستەڕوو، کە ئەو شەهیدانە بوونە جەنگاوەری پێشەنگی تێکۆشانی ئازادی، کە لە سەر هێڵی گیانبازی بەڕێوەدەبرێت.

دەقی راگەیەندراوەکەی هەپەگە بەم جۆرەیە:

“لە مەتینا کە لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر هێڵی گیانبازی تێکۆشان بەڕێوەدەبرێت، لە هێرشەکانی دوژمندا هاوڕێیانمان دژوار شەڕڤان ٢ی تشرینی یەکەم/ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣، کەنداڵ جودی ٢٨ی تشرینی دووەم/ نۆڤەمبر ٢٠٢٣ و ئێرنێستۆ چی گیڤارا ٣ی کانونی یەکەم/ دیسەمبری ٢٠٢٣ شەهیدبوون.

هاوڕێیانمان دژوار، کەنداڵ و ئێرنێستۆ بۆ ئەوەی گەلەکەمان ببێتە خاوەنی داهاتوویەکی شکۆمەندانە سڵیان لە هیچ گیانبازی و قوربانیدانێک نەکردەوە. بەو هەڵوێستە پێداگرانەیان، وەک جەنگاوەرانی ئاپۆیی چوونە ناو مێژوویی تێکۆشانمان و بوونە نمونەیەک بۆ هەموو گەنجانی کورد. هاورێیانمان دژوار، کەنداڵ و ئێرنێستۆ هیچ ئامانجێک بەلایانەوە بەنرختر لە ئازادی گەلەکەمان نەبوو و لە زۆر ناوچە و هەرێمدا کە شەڕ تیایدا دژوار بوو، بەشدارییان کرد. بنەمای سەرەکی ئەوان ئەوەبوو کە ئامانجی خۆیان بهێننە دی. تا کۆتا هەناسەیان سازشیان لەسەر ئەو هەڵوێستەیان نەکرد. بەهۆی ئەوەی جەنگاوەری ئاپۆیی بوون سەربەرز بوون و شانازییان پێوەدەکرد. هاوڕێیانمان پێویستییەکانی جەنگاوەری ئاپۆییان بە کردەوە جێبەجێ کرد و وەک پێویست و بەتەواوەتی شۆڕشگێڕانە ژیان. ئەوان وەک جەنگاوەرانی پێشەنگی تێکۆشانمان لە سەر هێڵی گیانبازی بەردەوام رێگەمان روون دەکەنەوە و دەبنە مەشخەڵی رێگەمان.

سەرەخۆشی لە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان و بەتایبەتی بنەماڵەی هەر سێ هەڤاڵمان دژوار، کەنداڵ و ئێرنێستۆ کە ئەو رۆڵە ئەویندارانەی گەلیان گەورەکرد. بەڵێن دووپات دەکەینەوە کە یادی هاوڕێیانمان بە زیندوویی رابگرین و گوڕ بە تێکۆشان بدەین.

زانیاری لە بارەی ناسنامەی هاوڕێیانمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: دژوار شەڕڤان

ناو و پاشناو: محەمەد چەتین

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک- باوک: سانا- عەبدولسەلام

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣/ مەتینا

ناسناو: کەنداڵ جودی

ناو و پاشناو: رزگار دەروێش

شوێنی لەدایکبوون: دربێسی

ناوی دایک- باوک: فەرحا- بشار

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣/ مەتینا

 

ناسناو: ئێرنێستۆ چی گیڤارا

ناو و پاشناو: ژیان بیلگە

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک- باوک: قومری – سلێمان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣/ مەتینا

هاوبەشی :