سبەی دووشەممە لە سەرتاسەری عێراق، پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق ئەنجام دەدرێت.

168
0
هاوبەشی :

 

سبەی دووشەممە لە سەرتاسەری عێراق، پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق ئەنجام دەدرێت.

بە پێی بڕیارێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، سبەی دەنگدانی گشتی لە پارێزگاكانی عێراق دەست پێ دەكات و هەرێمی كوردستان مافی دەنگدانی نابێت.

بۆ ئەو مەبەستە حكومەتی عێراق سبەی كردووەتە پشوو لە سەرجەم پارێزگاكان ڕاگەیاند، هەرێمی كوردستانیش بە هەمان شێوە ئەو ڕۆژەی بە پشووی فەرمی ڕاگەیاندووە.

جێی ئاماژەیە، دوێنێ شەممە لە هەرێمی كوردستان ژمارەیەک بنكەی دەنگدان بۆ هێزە ئەمنییەکانی سەر بە عێراق و ئاوارەكان كرایەوە، هاوكات لە تەواوی عێراق پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو.

هاوبەشی :