سەرۆکی پێشووی سی پی تی: داواکارم ئۆ*جا*ل*ان ئازاد بکرێت، چوونکە ئەو راستییەکی مێژووییە

161
0
هاوبەشی :

  • سەرکان دەمیرەل – ANFSorani

سەرۆکی پێشووی سی پی تی ماورۆ پالما باسی لەوەکرد، ئەو هەلومەرجەی • ئۆ*جا*ل*ان تیایدا دەژی، لە دژی مرۆڤایەتیە و رایگەیاند، “داوای ئازادی ئۆ*جا*ل*ان دەکەم، لەبەر ئەوەی ئۆ*جا*ل*ان نوێنەری راستیەکی مێژووییە”.

سەرۆکی پێشووی کۆمیتەی رێگریی لە ئەسکەنجەی سەر بە ئەنجومەنی ئەوروپا (سی پی تی) ماورۆ پالما کە سێ جار لە زیندانی ئیمراڵی سەردانی رێبەری گەلی کورد ئۆ*جا*ل*ان ی کردووە، بەشداری لە بەرنامەی ‘ روانگەی ئەوروپای’ کەناڵی مەدیا خەبەر کرد و وەڵامی پرسیارەکانی سەرکان دەمیرەلی دایەوە.

پرۆفیسۆر ماورۆ پالما لە سەرەتای قسەکانیدا باسی لە تایبەتمەندییەکانی زیندانی ئیمراڵی کرد و تی، “لەناو زیندانەکانی ئەوروپادا زیندانێکی هاوشێوەی زیندانی ئیمراڵی بوونی نییە. تاکە زیندانییەک کە زۆرترین ماوە لەو زیندانە هێڵراوەتەوە، عەبدوڵا ئۆ*جا*ل*انە، دواتر لە ئەنجامی سەرلێدانی ئێمە وەک ئەنجومەنی ئەوروپا، سی پی تیدا کاربەدەستانی تورک رایانگەیاند کە گۆشەگێڕییەکی درێژخایەنی بەو جۆرە ناکرێت بەردەوام بێت. لە ئەنجامدا لە ئیمراڵی زیندانێکی بچوک لە جۆری ئێف دروست کرا.

جۆرەکانی ئێف لە تورکیا ئەو زیندانانە کە ئاسایش و چاودێری چڕیان هەیە. ئێستا لە ئیمراڵی بە ئۆجالانەوە، چوار زیندانی دیکەی لێیە. بەڵام ئەمەش تایبەتمەندی دەگمەنی ئیمراڵی نەگۆریوە، لەبەر ئەوەی پاڕێزەران و بنەماڵەکان ناتوانن بە ئاسانی بچنە ئیمراڵی، بە تایبەتی لە زستاندا.

لەبەر ئەوەی شەپۆلەکانی دەریا بەرز دەبنەوە و شوێنێکی دیاریکراو بۆ دابەزین لە ئیمراڵی بوونی نییە، من بە هەلیکۆپتەر دەچوومە دورگەکە. دۆخی ئیمراڵی خۆی لە خۆیدا کێشەیە. لەبەر ئەوەی سەردان و دیدار لە رۆژێکی دیاریکراوی هەفتەدایە، کاتێک شەپۆلەکانی دەریا بەرزبوونەوە یاخود لەبەر هۆکاری جیاجیا، دەبوایە رۆژێکی دیکە بچوویانە بۆ ئیمراڵی. پێشتر هەندێک جار ناچار دەبووین هەفتەیەک بوەستین.

هەموو ئەو تایبەتمەندیانە کە لەلایەن پێودانگەکانی ئەنجومەنی ئەوروپاوە لە بارەی زیندانکردنەوە دەبنە مایەی دابڕاندنی درێژخایەن و جێگەی قەبوڵ کردن نییە. زیادکردنی ژمارەی زیندانیان لە ئیمراڵی لە کەسێکەوە تا پێنج کەس لە رووی باشکردنی هەلومەرجی ئیمراڵیەوە هیچ شتێک لە بەرپرسیارێتی کاربەدەستان کەم ناکاتەوە.

عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ سزادراوانی دیکە لە ناو هەفتەدا تا ئاستێک لەگەڵ زیندانیانی دیکە لە پەویەندیدایە و کاتەکانی دیکەی بە شێوەی دابڕێندراو تێپەڕدەکات. پەیوەندی سنووردار لەگەڵ زیندانیانی دیکە ناکرێت وەک کۆمەڵایەتی بوون پێناسە بکرێت. بە گوێرەی پێودانگەکانی زیندانەکانی ئەوروپا کە تورکیاش بەشێکە لەوە، پەیوەندیی سنووردار لەگەڵ سزادراوانی دیکە بە واتای رەخساندنی هەلومەرجی کۆمەڵایەتی نییە”.

لەبارەی ئەو بابەتانەی لە دیدارەکانی ئیمراڵیدا هەڵسەنگێندراون پرۆفیسۆر پالما وتی، “ئەو کاتەی لە سەر کارەکەم بووم و سەردانی ئیمراڵیم کرد، پەیوەست بە هەلومەرجی عەبدوڵا ئۆجالان دوو یا خود سێ بابەتی تایبەت لە ئارادابوون.

یەک لەوانە هەلومەرجی زیندانیکردنی عەبدوڵا ئۆجالان بوو، واتە دابڕاندنی رەها کە تیایدایە، مایەی قەبوڵکردن نییە. هەروەها لە سەردانی یەکەم و دووەمی مندا دۆخی تەندروستی ئۆجالان لە بابەتە گرنگەکانی سەردانەکەم بوو. بۆ زانینی دۆخی تەندروستی ئۆجالان دەبوایە پشکنین ئەنجامبدرایە و پزیشکی جیاجیا چاویان پێی بکەوتایە.

بابەتێکی دیگەی گرنگیش ئەوەبوو کە کارمەندانی زیندانەکە بە هیچ جۆرێک نەیاندەتوانی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالاندا قسە بکەن.

پرسێکی دیکەش رێگریی بوو لە مافی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوەی رادیۆ یاخود تەلەڤزیۆنی هەبێت. ساڵی ٢٠١٢ کاتێک بۆ دوایین جار سەردانی ئۆجالانم کرد، تەلەڤزیۆنی نەبوو. نازانم ئێستا هەیەتی یان نا . زیندانیانی دیکە لە زیندانەکە تەلەڤزیۆنیان هەبوو، بەڵائەو تەنیا رادیۆیەکی هەبوو کە تەنیا یەک شوێنی وەردەگرت”.

کاتی ئەوە هاتووە کە ئەنجومەنی ئەوروپا و سی پی تی لەبارەی هەلومەرجی ئیمراڵییەوە هەڵوێستی روون نیشان بدەن

پرۆفیسۆر. ماورۆ پالما ئەوەی خستەڕوو کە کاتی ئەوە هاتووە کۆمیتەی رێگریی لە ئەسکەنجەی ئەنجومەنی ئەوروپا (سی پی تی) و دامەزراوەکانی دیکەی ئەوروپا لە پرسی هەلومەرجی لە زیندان راگرتنی ئۆجالاندا هەڵوێستی روونیان هەبێت و پەیوەست بە رۆڵی ئازادی ئۆجالان لە چارەسەرکردنی کێشەی کورد بەم جۆرە دوا:

“لە هەلومەرجێکدا کە دیداری پارێزەرانیش لە ژێر چاودێری چڕدا بێت، ئاسان نییە کە بتوانێت بۆ چارەسەری پرسی کورد لە ناو زیندانەوە رۆڵی خۆی بگێڕێت.

بە بڕوای من ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان دەتوانێت لە چارەسەر پرسی کورددا رۆڵێکی گرنگ بگێڕێت. بەڵام نابێت مرۆڤ چارەسەری پرسی کورد تەنیا لە ئازادی عەبدوڵا ئۆجالاندا ببینێت. بە رای من ئۆجالان لەو بابەتەدا زۆر روونە.

لەگەڵ ئەودا لەبارەی پرسی سیاسیەوە قسەمان نەدەکرد، لە راستیدا لێرەدا باس لەو شتانە دەکەم کە ناکەونە خانە نهێنی بوونەوە. لەگەڵ ئۆجالان بە گشتی لەبارەی زیندان و هەندێکی شتی لەو جۆرە قسەمان دەکرد”.

‘پەیوەست بە بابەتی ئۆجالانەوە دەبێت سی پی تی زیاتر چالاک بێت’

سەرۆکی پێشووی سی پی تی ئەوەی خستەڕوو کە لەبیریەتی ماوەیەک سی پی تی لە پرسی دۆخی عەبدوڵا ئۆجالاندا رۆڵێکی کاریگەری دەگێڕا و وتی: “ساڵی ٢٠٠٨ بابەتی ژەهرخواردکردنی ئۆجالان لەئارادابوو، بابەتێکی لەو جۆرە ببووە رۆژەڤ. سی پی تی ئەو کاتە لە تاقیگەی جیاجیا لەبارەی نموونەکانەوە کە لە ئۆجالان وەرگیرابوون، لێکۆڵینەوە و پشکنینی بەرفراوانی ئەنجامدابوو.

رۆڵی سی پی تی وەک بەریتانیەکان دەڵێت زیاتر لە رووی قایلکردنی ئەخلاقییە. واتە هەوڵ دەدات کە دەوڵەتان قایل بە ئەنجامدانی گۆڕانکاری بکات.

دەبێت ئەوەمان لەبیر نەچێت، کاتێک سی پی تی لە ساڵی ١٩٨٩ دەستی بە ئەرکی خۆی کرد، دۆخی دۆخی زیندانەکان و شوێنەکانی دەستبەسەرکردنی لە تورکیا لە دۆخی ئێستا خراپتر بوون.

لە بری ئەوەی کە لە سەر شێوازە مەترسیدارەکان راوەستە بکەن، سی پی تی مەیلی ئەوەی هەیە کە ئەو هەنگاوانە بنێت کە بەرەوپێشچوونیان دەبێت. سەرەڕای ئەوە بە بڕوای من دەبێت سی پی تی لە پرسی ئۆجالاندا زیاتر چالاک بێت”.

‘ئەو هەلومەرجەی ئۆجالانی تێدایە، لە دژی مرۆڤایەتیە و کردەوەیەکی بێڕێزانەیە’

پرۆفیسۆر ماورا پالما سەبارەت بە هەلومەرجی زیندانیکردنی ئۆجالان بەم جۆرە قسەی کرد، “گۆشەگیری دۆخێکی زۆر جددییە. خاڵی سێهەمی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا ئەشکەنجە، کردەوە نامرۆڤانەکانی دیکە و بێڕێزی قەدەغەکردووە. دەبێت ئەوە بە بیر بهێندرێتەوە. من زۆر رووداوی ئەشکەنجەم بینیوە، هەربۆیە ئەو پێناسەیە بە وریاییەوە بە کاردەهێنم. ئەو هەلومەرجەی کە عەبدوڵا ئۆجالانی تێدایە لە لە دەرەوەی مرۆڤایەتیەوە و کردەوە و مامەڵەیەکی دژی شکۆی مرۆڤە”.

ئەو دۆخە وەک کردەوەیەکی لە دەرەوەی مرۆڤایەتی دەبینم. هەم لە دەرەوەی مرۆڤایەتیە، هەمیش سوکایەتی و بێڕێزییە. لە دەرەوەی مرۆڤایەتیە چونکە پەیوەندییەکان دەپچڕێنێت.

مرۆڤایەتی واتە دانانی پەیوەندی، دانوستان. لەبەر ئەوە ئەو هەلومەرجەی ئۆجالانی تێدایە کردەوەیەکی نامرۆڤانەیە. لە هەمان کاتدا سوکایەتیکردنە، لەبەر ئەوەی گۆشەگیرکردنی مرۆڤێک بە شێوەی هەمیشەیی، دەریدەخات کە شکۆی ئەو کەسە بچوک دەکرێتەوە. هەربۆیە ئەو هەلومەرجەی ئۆجالانی تێدایە وەک لە دەرەوەی مرۆڤایەتی و کردەوەیەکی بچووککردنەوە دەبینم”.

‘هەڵمەتی ئازادی گرنگە’

سەبارەت بە هەڵمەتی نێونەتەوەیی ‘ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد’ پرۆفیسۆر ماورۆ پالما وتی، “ئەو کەمپینە بە گرنگ دەبینێت و بە باشی بەڕێوەدەچێت. بەڵام دەتوانم بڵێم بۆ ئەوەی بگاتە ئەنجامێک، پێویستی بە قۆناغێکی بێ شەڕ هەیە. لە پرۆسەی ئازادی ماندێلا لە ئەفریقای باشوور، شەڕ بوونی نییە. تا شەڕ هەبێت، کەمپین و هەڵمەتەکە هەندێک لە دواوە دەمێنێتەوە و پەراوێز دەخرێت”.

‘من داوای ئازادی ئۆجالان دەکەم، لەبەر ئەوەی ئۆجالان نوێنەری راستیەکە’

لەوەڵامی پرسیاری ئەوەی کە ئایا وەک خۆی داوای ئازادی ئۆجالان دەکات؟” سەرۆکی پێشووی سی پی تی وتی، “بەڵێ، بە دڵنیاییەوە داوا دەکەن”.

ماورۆ پالما بەم جۆرە هۆکاری ئەو داواکارییەی روونکردەوە، “بە بڕوای من ئۆجالان نوێنەری راستیەکە. دەتوانم هاوڕابم لەگەڵ شرۆڤەکانیدا یاخود هاوڕا نەبم، بەڵام بە بڕوای من راستیەکی مێژوویی مافی ئەوەی هەیە کە بە شێوەیەکی ئازادانە گوزارشت لە خۆی بکات”.

‘دەبێت ئەوروپا بەرپرسیارێتی خۆی بەجێبگەیەنێت’

وەک کۆتا پەیام پرۆفیسۆر ماورۆ پالما وتی، “هەوڵ دەدەین هەموو دۆخی ئەرێنی هەرێمەکە، کە باس لە هەرێمی چوار پارچەی کوردان دەکەم، بیخەینەڕوو و لە سەر ئاستی ئەوروپادا لێکتێگەیشتنێک بێنینە کایەوە. وەک ئەوروپا دەبێت ئێمە ئەو دۆخە ئەرێنیە بە فەرمی بناسین. ئەو دۆخە لە هەمان کاتدا بۆ ئازادی ئۆجالان و مسۆگەرکردنی نێوەندگیری و دانوستانەکانیش ببێتە یارمەتیدەر”.

ماورۆ پالما کێیە؟

مافناس و پسپۆری بیرکاری، نوسەری ئیتالی ماورۆ پالما ئێستا ئێسات سەرۆکایەتی دامەزراوەیەکی نێوەندگیری نێونەتەوەیی دەکات لە پێناو مافەکانی ئەو کەسانەی لە مافی ئازادی خۆیان بێبەش کراون. هاوکات لە زانکی رۆما تریی وانەی مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی ئەوروپا دەڵێتەوە.

ماورۆ پالما کە لە نێوان ٢٠٠٠-٢٠١١ ئەندامی کۆمیتەی رێگریی لە ئەشکەنجەی ئەوروپا (سی پی تی) بوو لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٧-٢٠١١ سەرۆکایەتی سی پی تی کرد.

هاوبەشی :