زیاتر لە ١٥٠ کۆڵبەر کوژران و بریندا بوونە

175
0
هاوبەشی :

 

کۆڵبەڕ نیوز بڵاویکردەوە، لە سەرەتای وەرزی پاییزی ئەمساڵەوە ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەریش لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان برینداربوون، لە سەتا ٩٢ی ئەو کەسانە بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کراونەتە ئامانج.

کۆڵبەر نیوز ئاماژەی بەوەشکردوە، لەو ژمارەیە ١٩ کۆڵبەر کە کوژراون یان برینداربوون منداڵ بوونە و دوایین نموونەش پەرهام محەمەدیی کۆڵبەری تەمەن ١٧ ساڵەی خەڵکی شاری دێوڵانە کە لە دەروازەی سنووری هەنگەژاڵی بانە لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەختیی برینداربووە.

هاوبەشی :