پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق، هەردوو حیزبی دەسەڵاتداری هەرێم پارە لە بەغداد وەردەگرن بۆ ئەوروپای دەنێرن

182
0
هاوبەشی :

 

پەرلەمانتاری پێشووی عێراق رایگەیاند، هەردوو حیزبی دەسەڵاتداری هەرێم بەرپرسیارن لەو قەیرانەی موچە کە لە هەرێمی کوردستان هەیە، ئاماژەی بەوەدا ئەو دوو لایەنە پارە لە بەغداد وەردەگرن و بۆ ئەوروپای دەنێرن.

جاسم محەمەد جەعفەر – پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق بە ماڵپەڕی مەعلومەی راگەیاند: “هەردوو حیزبی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان (پارتی دیموکرات و یەکێتیی نیشتمانیی) پارە لەبەغداد وەردەگرن و دابەشی دەکەن و بۆ ئەوروپای دەنێرن، ئەم بابەتە ئەوە دەخوازێت حکومەت واز لەپێدانی پارە بەهەرێمی کوردستان بهێنێت .”
وتیشی: ئەبێت موچەی فەرمانبەرانی هەرێم راستەوخۆ بگوازرێتەوە بۆ بەغداد لەبری ئەوەی رەوانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت، ئەمەیش بۆ ئەوەی کۆنترۆڵ بکرێت.
ئەو سەرکردەیەی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند: زۆربەی بانکەکان لەهەرێمی کوردستاندا هەن، بەبانکەکانی ئیسرائیلیشەوە، بەڵام کاتێک باس لەکردنەوەی لقی بانکە فەرمییەکانی عێراق ئەکرێت، ئەمە رەتدەکرێتەوەو مامەڵەکردن لەگەڵیان قەدەغەیە.
و: تەڤگەر

هاوبەشی :