کەجەکە سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی ئاگرکەوتنەوەکەی سۆران دەکات

162
0
هاوبەشی :

کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بەبۆنەی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە قەزای سۆران پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ” ئەم ڕووداوە هەروەکو چۆن هەموو خەڵکی کوردستان، ئێمەشی دڵنیەگەران و خەفەتبار کرد”.

لە پەیامێکدا بە بۆنەی رووداوی ئاگرکەتونەوە لە قەزای سۆرانی باشووری کوردستان، کەجەکە رایگەیاندووە: “بە داخێکی زۆرەوە لە رووداوێکی جەرگبڕ و پڕ لە سوێی ئاگرکەوتنەوە لە قەزای سۆران پۆلێک هاونیشتمانی خەڵکی باشور، رۆژهەڵات و رۆژئاوای کوردستان و هەروەها خەلکی عێراق گیانیان لە دەست دا و ژمارەیەکیش بریندار بوون”.

کەجەکە راشیگەیاندووە: ” ئەم ڕووداوە هەروەکو چۆن هەموو خەڵکی کوردستان ئێمەشی دڵنیەگەران و خەفەتبار کرد بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی خەڵکی کوردستان و بەتایبەتی کەسوکار و بنەماڵەی قوربانیانی ئەم رووداوە دڵتەزێنە دەکەین و هیوای چاکبوونەوە و تەندروستی بۆ برینداران دەخوازین.”

لە کۆتایی پەیامەکەی کەجەکەدا هاتووە: ” لە یەزدانی مەزن داواکارین رۆحی کۆچکردووان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و دڵنەوایی و سەبووری بە ئیوەی بەڕێز ببەخشێت” .

کاتژمێر ٠٨:٠٠ی شەوی هەینی هەشتی کانونی یەکەم/ دیسەمبر رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە ناوەندی قەزای سۆران روویدا و بە هۆیەوە ١٤ کەس کە خوێندکار و مامۆستای زانکۆبوون گیانیان لەدەستدا و چەند کەسی دیکەش برینداربوون.

هاوبەشی :