ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، لە بەیاننامەیەکدا هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیانی ڕووداوی ئاگر کەوتنەوەکەی سۆران دەردەبڕێت، داوا
دەکات لایەنە پەیوەندیدارەکان بەرپرسانەتر کاربکەن و چاودێری شێوازی درووستکردنی بینا و باڵەخانەکان بکەن.
شەوی هەینی لە باڵەخانەیەک لە ئیدارەی سۆران، ئاگرکەوتەوە و بە هۆیەوە، ١٦ مامۆستا و هاووڵاتی و خوێندكار گیانیان لە دەستدا، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- ڕژاک، لەو بارەیەوە پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردووەتەوە و ڕایدەگەیەنێت، کە پێویستە لە کاتی درووستکردنی باڵەخانە و خانووەکاندا ئەو ڕێگانە بەبنەما بگیرێت کە سەلامەت و تەندرووستن و دووربن لە بەکارهێنانی ماددە پلاستیکییەکان.