ئەنجومەنی دیجیتاڵ میدیای کوردستان: کۆمه‌ڵکوژی گه‌لی ئێزدی و خۆسه‌ری شه‌نگاڵ قبوڵ بکه
ئەنجومەنی دیجیتاڵ میدیای کوردستان بە بۆنەى نزیکبوونەوە لە ساڵیادی کۆمەڵکوژکردنی ئێزدییەکان و فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ راگەیاندراێکی بڵاوکردەوە.
دەقی راگەیاندراوەکە:
کۆمه‌ڵکوژی گه‌لی ئێزدی بناسێنن
ستاتۆی ‘خۆسه‌ری شه‌نگاڵ’ به‌فه‌رمی بکه‌ن
هه‌ژماری ئێزدیان له جیهاندا به نزیکه‌ی ملیۆنێک مرۆڤ ده‌خه‌مڵێنرێت. له مێژوودا گه‌لی ئێزدی 73 فه‌رمانیان به‌سه‌ردا هاتووه و گه‌لێک هه‌ڵمه‌تی پاکتاوکه‌ری و کۆمه‌ڵکوژی به‌رامبه‌ریان کراوه. له هه‌رێمی شه‌نگاڵدا که زۆرینه‌ی گه‌لی ئێزدی له‌وێ ده‌ژین، نزیکه‌ی ته‌واوی کۆمه‌ڵکوژی و تاوانه‌کان به‌رامبه‌ر به‌وان کراوه. هه‌روه‌ها وه‌ک له چوارچێوه‌ی (مادده‌ی 140)ی ده‌ستوری ئێراقی، که له ساڵی ۲۰۰۷دا ڕێکه‌وتنی له‌سه‌ر کرابوو، ده‌بوو له شه‌نگاڵدا ڕیفراندۆم بۆ ستاتۆیه‌ک بۆگه‌لی ئێزدی جێبه‌جێ بکرێت. به‌ڵام ئه‌و ڕیفراندۆمه له‌لایه‌ن حکومه‌تی ئێراقیه‌وه ئاسته‌نگ کرا.
کوردانی ئێزدی له ساڵی 2014 و 2015 دا بوون به قوربانی شاڵاوێکی هه‌ره وه‌حشیانه‌ی داعش، که تیایدا 2.213 مرۆڤی ئێزدی کۆمه‌ڵکوژ کران. زیاتر له 390.000 له گه‌لی ئێزدی ده‌ربه‌ده‌ر بوون و هه‌ڵاتن، هه‌روه‌ها نزیکه‌ی 7000 ی تر له‌لایه‌ن داعشه‌وه فڕێنران و ژنانی ئێزدی به هه‌زاران کران به کۆیله و له بازاڕه‌کاندا ده‌فرۆشران. هه‌روه‌ها ئێشتا چاره‌نوسی نزیکه‌ی 3000 ژن و منداڵی ئێزدی تا ئێستا نادیاره. له 12 گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ که له ناوچه‌ی جیاواز دۆزراونه‌ته‌وه، ته‌رمی ئێزدیه‌کان بینراونه‌ته‌وه و 68 په‌رستگا و وێستگه‌ی پیرۆزی باوه‌ڕی ئێزدیه‌کان خاپور کراون و تاڵان کراون.
له کاتی شاڵاوی داعش ۱۲ گه‌ریلای (په‌که‌که) وه‌ک ۱۲ سواره له داستانی ده‌روێشی ئه‌ڤدی له شوێنی خۆیان بوون به قه‌ڵای به‌رگری بۆ پاراستنی شه‌نگال و گه‌لی ئێزدی، که ئه‌و ده‌م هیچ پاراستنێکی تریان نه‌بوو. که به‌رامبه‌ر به چه‌ته‌کانی داعش به فیداییانه به‌رگریان کرد و ڕێگه‌ی پێشڕه‌ویان پێ‌گرتن. بۆیه له شه‌نگاڵ، که له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌وه به‌ره‌و ڕووی چاره‌نوسی خۆی کرابوو و بهجێهێڵرابوو، ئه‌وه گه‌ریلاکان بوون که به‌ریان به کۆمه‌ڵکوژیه‌کی گه‌وره‌تر گرت.
ئه‌و جینۆسایده‌ی له ڕۆژی ۳ ی ئابی ۲۰۱٤ له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ته‌کانی داعش به‌رامبه‌ر به گه‌لی ئێزدی کرا، وه‌ک (فه‌رمانی 73) چووه ناو لاپه‌ڕه‌کانی مێژوو. گه‌ریلاکانی (په‌که‌که) و هێزه‌کانی (یه‌به‌شه) که له چیای شه‌نگاڵ جێگیربوون، هاوکاتی ئه‌وه په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی (یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه)دا کرد له ڕۆژاڤای کوردستان و کۆریدۆرێکی ئارامیان له‌نێوان ڕۆژاڤا و شه‌نگاڵ دا ئاواکرد و به‌و کاره‌ش به‌ریان به کاره‌سات و قڕبوونی ته‌واوی گه‌لی ئێزدی گرت.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی مافه‌کانی مرۆڤ – سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش له ۱٥ ی حوزه‌یرانی ۲۰۱٦ دا ڕاپۆرتێک ده‌رباره‌ی گه‌لی ئێزدی نوسراوه، که تیایدا به دیاریکراوی باس له کۆمه‌ڵکوژی گه‌لی ئێزدی له‌سه‌ر ده‌ستی داعش ده‌کات. له‌پاش ئه‌وه ئیدی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپی گه‌لی ئێزدیان له‌بیرکرد! له‌پاشان ناساندنی (جینۆسایدی گه‌لی ئێزدی) له‌لایه‌ن هه‌ردوو په‌رله‌مانی وڵاتی هۆڵه‌ندا و به‌لجیکا ههنگاوێکی ئه‌رێنی بوو، که پێویسته ئیدی ببێ به ڕۆژه‌ڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتی ئه‌وروپا و هه‌روه‌ها ده‌بێت ستاتۆی خۆسه‌ری شه‌نگاڵ به فه‌رمی بناسێنرێت. له‌لایه‌کی تر خاڵی سێهه‌مین (له‌و چوار خاڵ)هی که په‌رله‌مانتاره‌کانی به‌لجیکا ئاماده‌یان کردبوو، ده‌سته‌واژه‌ی جێبه‌جێ کردنی بڕیاری (حکومه‌تی هه‌رێم و به‌غداد) باس کراوه و ئه‌وه‌ش به‌واتای بێستاتۆکردنی گه‌لی شه‌نگاڵ، له‌هه‌مان کات ده‌رووی کۆمه‌ڵکوژی نوێ له‌سه‌ر گه‌لی شه‌نگاڵ واڵا ده‌کات. هه‌ر بۆیه ده‌بێت خۆسه‌ری به فه‌رمی بناسێنرێت.
ده‌وڵه‌تی تورکی داگیرکه‌ر تا ئێستا چه‌ندین جار شه‌نگاڵی بۆمباران کرد و هه‌تا ئه‌م ساته‌ش به‌رده‌وامه. به‌رامبه‌ر به‌و هێرشانه‌ش ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بێده‌نگن. هه‌ربۆیه بۆ سه‌رله‌نوێ ئاواکردنه‌وه‌ی شه‌نگاڵ و به‌رله هه‌مووان پاراستنی ئه‌و هه‌رێمه له ده‌ستدرێژیه‌کانی (ده‌وڵه‌تی تورکیا) پێویسته کۆمه‌لکوژی گه‌لی ئێزدیه‌کان بناسێنرێت و له پێناوی ڕێگری له دووباره بوونه‌وه‌ی، پێویسته ستاتۆی شه‌نگاڵیش به فه‌رمی بناسێنرێت و گه‌لی شه‌نگاڵ ببن به خاوه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆیان.
ئێمه وه‌ک (مه‌جلیسی دیجیتاڵ میدیای کوردستان) بانگه‌وازی له هه‌موو ده‌زگا ناونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و ده‌وڵه‌تان ده‌که‌ین که کۆمه‌ڵکوژی له‌سه‌ر یه‌کێک له گه‌له هه‌ره مێژووییه‌کانی جیهان (گه‌لی کوردی ئێزدی) بناسێنن، ئه‌وانه‌ی که کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌یان ئه‌نجام داوه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که بوون به هۆکاری ڕوودانی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌ش پێویسته سه‌رکۆنه بکرێن و لێپرسینه‌وه‌یان لێ بکرێت، دواجار بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری بکرێت له کاره‌ساتی له‌و ڕه‌نگه و کۆمه‌ڵکوژی نوێ له داهاتوودا، پێویسته ستاتۆی (خۆسەریی شه‌نگاڵ) به فه‌رمی بناسێنرێت که گه‌لی شه‌نگاڵ بۆخۆی دامه‌زراندووه. هه‌رله‌سه‌ر ئه‌و بنگه‌یه ئێمه بانگ له هه‌موو که‌سێک ده‌که‌ین، که به ئاوایی سه‌فه‌ربه‌ری به ده‌م ئه‌و بانگه‌وازیه ببێت و به‌شداری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته بکات که له ئێواره‌ی ڕۆژی ۲ ی ئابی ۲۰۲۱ ، کاتژمێر ۲۱:۰۰ به کاتی وڵات به‌شداری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته بکات، که له تۆڕه میدیاییه‌کانه‌وه ده‌ست پێده‌کات.