دایک و باوک و برای ژینا ئەمینیی، لە فڕۆکەخانەی خومەینی لە تاران گەشتکردنیان لێ قەدەغەکراوە و هاوکات دەستیشگیراوە بەسەر پاسپۆرتەکانیاندا
میدیاکانی ئێران رایانگەیاند شەوی رابردوو ئەمجەد ئەمینیی، موژگان فخاری و ئەشکان ئەمینیی، دایک و باوک و برای ژینا ئەمینیی، لە کاتێکدا چوونەتە فڕۆکەخانەی خومەینی لە تاران، بە مەبەستی گەشتکردن بۆ فەڕەنسا و ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمی پێدانی خەڵاتی ساخارۆڤ بە ژینا، پێیان ڕاگەیاندراون گەشتکردنیان لێ قەدەغەکراوە و هاوکات دەستیشگیراوە بەسەر پاسپۆرتەکانیاندا.
یەکێتیی ئەورووپا ١٩ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ڕایگەیاند، کە خەڵاتی ساخارۆڤ دەبەخشێتە ژینا ئەمینیی و بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادیی”.