ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەغدا فازڵ مەرسومی، سەرۆکی حیزبی “ئەلداعی رەبانی” و کەسێکی دیکەش تیرۆر كران

120
0
هاوبەشی :

ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەغدا ژمارەیەک چەکداری نەناسراو، دەستڕێژی گوللەیان لە فازڵ مەرسومی، سەرۆکی حیزبی “ئەلداعی رەبانی” و کەسایەتییەکی ئایینی شیعە کرد و بەهۆیەوە ناوبرا و کەسێکی دیکەش گیانی لەدەستدا.

مەرسومی تەمەن ٥٦ ساڵ لەگەل چوار کەسی تر لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بوون کاتێک ماتۆڕسکیلێکی نەناسراو دەستڕێژی گولەیان لێدەکات. بەڵام تا ئێستا هێزەکانی عێراق هیچ زانیارییەک لەبارەی دەستگیرکردنیان بڵاو نەکردووەتەوە.

هاوبەشی :