دەبێت هاوشێوەی ماندێلا خاوەنداری لە عە*بد*وڵا ئ*ۆ*ج*ە**لانیش بکرێت

147
0
هاوبەشی :

زیندانیانی سیاسی کە لە ٢٧ی تشرینی دووەم دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە، هەڵگری ئەم پەیامەیان راگەیاند:”وەک چۆن لە ئەفریقا خاوەنداری لە ماندێلا لێکرا، دەبێت بەهەمان شێوە خاوەنداری لە عە*بد*وڵا ئ*ۆ*ج*ە**لان و بیرۆکەکانی لە هەموو جیهان بکرێت.”

زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی تورکیا و باکوری کوردستان لە ٢٧ی تشرینی دووەم بە داواکاری”ئازادی بۆ عە*بد*وڵا ئ*ۆ*ج*ە**لان چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد” دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە. چالاکی مانگرتنی زیندانیە سیاسیەکان هەتا ١٥ی شوبات بەردەوام دەبێت.

پارێزەر ئەدا ئۆناڵ لە( ئۆهەدە) قسەی لەگەڵ ئاژانسی فورات کرد و ڕایگەیاند، کە ئەو زیندانیانەی دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە بەهۆی ئامانج و پاڵنەرەکانی چالاکییەکەوە زۆر بە جۆش و خرۆشن. ئەدا ئۆنال ڕایگەیاند:”داواکاری زیندانیان هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر عە*بد*وڵا ئ*ۆ*ج*ە**لان و زیندانیانی دیکەی دوورگەی ئیمرالییە.”

‘تەنها ئۆجالان دەتوانێت پێشەنگایەتی بکات’

پارێزەر ئەدا ئۆنال لە ئەنجامی سەردانەکانی لە گەڵ زیندانیان، پەیامی زیندانییەکانی بەم شێوەیە ڕادەگەیەنێت:”بە چالاکییەکانیان دەیانەوێت پەیامێک بۆ گەلانی وڵاتپارێز و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کۆمەڵگای دیموکراتیک بنێرن، داوا لە هەموو ناوەندەکانی دیموکراتیک دەکەن کە گۆشەگیری لەسەر عە*بد*وڵا ئ*ۆ*ج*ە**لان هەڵبگرن و بۆ چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد هەنگاو بنێن. دەڵێن لەسەر ئەم خاکە تەنها عەبدوڵا ئۆجەلان دەتوانێت پێشەنگایەتی دیموکراسی و ئاشتیەکی شکۆمەندانە بکات”.

هەروەها دەڵێن لە ماوەی ڕابردوودا هەوڵی زۆر بۆ ئەم داواکارییانە دراوە و ئامانجیان لابردنی گۆشەگیریی سەر عە*بد*وڵا ئ*ۆ*ج*ە**لان و پێدانی مافە ڕەواکانی گەلی کوردە. ئەوان ڕایدەگەیەنن کە پێویستە لە هەموو جیهاندا چالاکییەکان زیاتر بکرێن و تێکۆشان تا کۆتاییهاتنی گۆشەگیری بەردەوام بێت. دەڵێن، پێویستە لە هەموو جیهاندا بە چالاکیی بەرفراوان وەک ئێشکگریی، گردبوونەوە و ڕێپێوانەوە داواکارییە ڕەواکانیان جێبەجێ بکرێت، هەروەک چۆن لە ئەفریقا خاوەنداری لە ماندێلا کرا، بە هەمان شێوە خاوەنداری لە عە*بد*وڵا ئ*ۆ*ج*ە**لان و بیرۆکەکانی لە سەرانسەری جیهاندا بکرێت، چونکە بیر و ئەندێشەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان هیوای گەلانی جیهانن.”

“بەڕێوەبەران گوشاریان دەست پێکردووە”

دەربارەی هەڵوێستی بەڕێوەبەرانی زیندان بەرامبەر بە مانگرتن لە خواردن پرسیارمان لە ئەدا ئۆناڵ کرد. ئۆناڵ رووداوەکانی چەند ساڵێک پێشی بە بیر هێنایه وه و وتی:”بەڕێوەبەری زیندانەکان له مانگرتنەکانی پێشوودا سزای دیسپلینیی جۆراو جۆریان، بەمەبەستی شکاندنی چالاکیی زیندانیان بەکار هێنا، به شێوەی جیاواز هەوڵیاندا زیندانیان بترسێنن هەتا واز لە چالاکییەکانیان بێنن. بۆ نموونە زیندانییەک کە دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردبوو، سزای زیندانی تاکەکەسی بەسەردا سەپێندرا، بەم شێوەیە هەوڵی ڕێگریکردن لە مافی پارێزبەندییەکەی درا. بە شێوەی وەها ویستیان چالاکی مانگرتووان بوەستێن”.

ئەو زیندانییەی 3 جار سزای ژووری تاکەکەسیی وەرگرتووە، بەهۆی یاسای سزادانەوە ناچارە تەواوی سزاکە بکێشێت. بەڕێوەبەرانی زیندان سوود لەم دۆخە وەردەگرن و سزای جۆراوجۆری دیسپلین دەسەپێنن. لە زیندانەکاندا بەڕێوەبەران گوشاری سەر ئەو زیندانیانەی دەستیان بە مانگرتن کردووە زیاتر دەکەن، لەگەڵ ئەوەش پشکنین دەکرێن، دەستگیر دەکرێن. ئێمە پێمان وایە کە بەڕێوەبەرانی زیندانەکان واز لەم هەڵوێستانە بهێنن و بۆ جێبەجێکردنی داواکاریی زیندانیان بەرپرسیارێتی خۆیان پێک بهێنن.”

هاوبەشی :