ڕژیمی ئێران سزای ١١ ساڵ زیندانی بەسەر هاوژینی زارا محەمەدیی كە مامۆستایەکی زمانی کوردیە سەپاند.

171
0
هاوبەشی :

بە گوێرەی سەرچاوەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە، دادگای ڕژیمی كۆماری ئیشلامی ئێران لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان ،سزای ١١ ساڵ زیندانی بەسەر مامۆستای زمانی کوردی – سەیوان ئیبراهیمیدا سەپاند.

ڕاگەیەندرا کە دادگای ڕژیم بە پاساوی “هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی بە دروستکردنی رێکخراو” سزای ١٠ ساڵ و بە پاساوی “پڕۆپاگەندە دژی ڕژیم”یش سزای ساڵێک زیندانی مامۆستا سەیوان ئیبراهیمی بۆ بڕیوەتەوە

مامۆستا سەیوان هاوژینی مامۆستای زمانی کوردی زارا محەمەدییە، مامۆستا زارا ساڵی ڕابردوو هەر بە تۆمەتی هاوشێوە سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا، بەڵام پاش ماوەیەک بەر لێبووردنی گشتی كەوت و ئازاد كرا

هاوبەشی :