دولەتی تورک لە باشووری کوردستان مزگەوتەکان بۆردومان دەکات

186
0
هاوبەشی :

فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر مزگەوتی گوندی خانکێی ئامێدییان بۆردومان کرد.

ماوەی دوو ڕۆژە فڕۆکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی خانکێی ناوچەی ئامێدی سەر بە پاریزگای دهۆک بۆردومان دەکەن. بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون، ئەمرۆ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر مزگەوتێکیان لە گوندی خانکێ بۆردومان کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی دانیشتوانی گوندەکە، ئەمڕۆ فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر مزگەوتی گوندەکەیان بۆردومانکردووە، دواتر سەنتەری گوندەکە و دانیشتوانی مەدەنی گوندەکەشیان بۆردومانکردووە.

هاوبەشی :