هەپەگە بەڕێزەوە شەهیدانی گارزانی بیرهێنایەوە

211
0
هاوبەشی :

هەپەگە شۆڕش ڕوناهی و تۆڵهەڵدان هیزان و

سەرهەڵدان گارزانی بیرهێنایەوە کە ٢٣ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە هێرشی هێزەکانی سوپای تورک بۆ سەر گارزان شەهید بوون، بەڵێنیدا یادی ئەوان لە تێکۆشانی خۆیدا زیندوو بهێڵێتەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بە ڕاگەیاندراوێک نوسراو، شۆڕش ڕوناهی و تۆڵهەڵدان هیزان و سەرهەڵدان گارزانی بیرهێنایەوە کە ٢٣ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە هێرشی هێزەکانی سوپای تورک بۆ سەر گارزان شەهید بوون.

ڕاگەیاندراوەکە بەم چەشنەیە:

“هاوڕێیانمان شۆڕش و توڵهەڵدان و سەرهەڵدان لە ٢٣ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە هێرشی دوژمن بۆ سەر هەرێمی گارزان شەهیدبوون.

هاوڕێیانمان شۆڕش و تۆڵهەڵدان و سەرهەڵدان، جەنگاوەری قارەمانی پارتەکەمان، ڕۆڵەی هێژای گەلەکەمان کە بە ژیان و کەسێتی تێکۆشەری خۆیان شتگەلێکی ناوازەیان ئەنجامدا و وەک جەنگاوەری فیداکاری کاتە سەختەکان جێگەی خۆیان لە مێژووی تێکۆشاندا گرت. هاوڕێیانی هێژامان پێوەرەکانی جەنگاوەرێتی پەکەکە و پاژکیان کردە تایبەتمەندیی سەرەکی کەسێتییان، بە ڕێپێوانێکی پێداگرانە و سەرکەوتنێکی ناوازە تێکۆشانی خۆیان بەردەوام کرد. هاوڕێیانمان شۆڕش و توڵهەڵدان و سەرهەڵدان لە هەرێمی گارزان بە تاکتیکی فیدایی گورزی مەزنیان لە سیستەمی قڕکەری تورک وەشاند، هەموو ڕۆژێک باوەڕیان بە سەرکەوتن مەزن دەکرد و بوونە سەرچاوەی هیوای گەلەکەمان.

هاوڕێیانمان شۆڕش و توڵهەڵدان و سەرهەڵدان لە ساڵیادی شەهیدبوونیان بە ڕێزەوە بیر دەهێنینەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە هێژاکەیان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین، بەڵێن دەدەین لە تێکۆشانی خۆماندا یادیان زیندوو ڕابگرین.

زانیاری دەربارەی ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:

1- Şoreş

ناسناو: شۆڕش ڕۆنی

ناو و پاشناو: ئەرهان مینگسار

شوێنی لەدایکبوون: قەرس

ناوی دایک-باوک: زەلیخان- عیسمەت

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٣ ی تشرینی دووەم ٢٠٢١، گارزان

2- Tolhildan

ناسناو: تۆڵهەڵدان هیزان

ناو و پاشناو: مەعسوم یەڵماز

شوێنی لەدایکبوون: بەدلیس

ناوی دایک-باوک: شەهناز- عەبدولکەریم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٣ ی تشرینی دووەم ٢٠٢١، گارزان

3- Serhildan

ناسناو: سەرهەڵدان گارزان

ناو و پاشناو: ڤێدات ئایدن

شوێنی لەدایکبوون: بەدلیس

ناوی دایک-باوک: لێمان- محەمەد ئەمین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٣ ی تشرینی دووەم ٢٠٢١، گارزان

هاوبەشی :