باکرحان: دیسان هەوڵیاندا فێڵ بکەن، بەڵام ئەم جارە گیریان خوار

172
0
هاوبەشی :

تونجەر باکرحان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپ لە بەرامبەر ڕاگرتنی کاروانی ئۆتۆمبێلەکان نارەزایەتی نیشاندا و وتی: “هەروەک چۆن لە ساڵی ١٠٧١ فریودراین، هەوڵ دەدەن هەزار ساڵی تریش فریومان بدەن”. بەڵام ئەمجارە لە دیوارەکان گیریان خواردووە”.

هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (هەدەپ) تونجەر باکرحان لە چوارچێوەی سەردانەکانی بۆ ناوچەی سەرحەد سەردانی شاری موشی کرد. باکرحان لە ناوچەی مەخدیکی موش لەلایەن جەماوەرەوە پێشوازی لێکرا. لە کاتی دەرچوون لە شارۆچکەکە پۆلیس کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی ڕاگرت و هەوڵیاندا ناسنامەکان کۆنترۆل بکەن. لەسەر ئەم بابەتە پەرلەمانتارانی هەدەپ و جەماوەر کاردانەوەیان نیشاندا. دوای گفتوگۆ کاروانی ئۆتۆمبێلەکان دڕێژەیان بە ڕێگاکەیاندا. لەکاتی چوون بۆ ناو شاری موش دووبارە پۆلیسەکان ڕێگریان لە کاروانی ئۆتۆمبێلەکان کرد و هەوڵیاندا ناسنامەی جەماوەر و ئەندامانی جی بی تی بپشکنن. باکرحان و شاندەکەی کاردانەوەیان بەرامبەر ئەو کارە نیشانداو دەستنیشانیان کرد کە، تا ئەو کاتەی کە کۆتایی بەم کارانە نەهێندرێت، بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان. پاشان پۆلیس پشکنینەکەی ڕاگرت و ڕێگەیاندا بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکان کە بچن بۆ شوێنی مەبەست. پاشان کاروانی ئۆتۆمبێلەکان لەناو شارەکەدا پیاسەیەکیان کرد و دواتر باکرحان و شاندەکەی چوون بۆ هۆلێکی ئاهەنگی شارەکە. شاندەکە بە چەپڵە و دروشم پێشوازییان لێکرا. لە هۆڵەکە پانکارتی “ژن، ژیان، ئازادی و ئازادی بۆ ڕێبەرایەتی”، “لە ڕۆژئاوا کۆمەڵکوژی هەیە”، “ڕۆژئاوا شکۆی ئێمەیە”، “ئێمە بە گەنجی دەستمان پێکرد و بە گەنجیش سەردەکەوین” و “بە ژن ژیان ئازادی بەرەوئازادی” ڕازێندرا بوویەوە.

لە دیدارەکەدا لەگەل گەلی ناوچەکە باکرحان ناڕەزایی خۆی دەربری لەبەرامبەر ڕیگریەکانی پۆلیس بەرامبەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکان و وتی: “بەداخەوە ئەو چاکانەی کە ئێمە دەیکەین بە خراپە ولاممان دەدرێتەوە. باوباپیرانمان لە مەلازگر دەیانوت: ‘با لە شوێنێک نیشتەجێ بن و لە ئەنادۆڵ نیشتەجێ بن، ئەم خاکە بەشی هەموومان دەکات’ و دەرگای ولاتەکەمان بەروویاندا کرایەوە. بەلام بەداخەوە ئێستا ئێمە دوای ٣-٤ پشکنین دەگەینە ولاتی خۆمان. بە مێشکی فاشیستی خۆیان هەوڵ دەدەن گاڵتەمان پێ بکەن. بەڵام ئێمە بە مرۆڤایەتی ولامی کارەکانیان دەدەینەوە. باوەڕکەن لەبەر ترسی خۆیان ئەم کارە دەکەن. ئێمە هەمیشە بە هەڵبژاردنی بەڕێوبەرایەتی وەڵامێکی باشیان دەدەینەوە”.

باکرحان لە درێژەی قسەکانیدا وتی: “ئاکەپە دژایەتی کورد دەکات و کۆمەڵگا دابەش دەکات. هەوڵ دەدات هەموو ڕەنگەکانی کۆمەڵگا لەناو ببات و وەک خۆی لێبکات. باوەڕ بکەن ئیتر گەل بێزار بووە لێیان و نەفرەتیان لێدەکات. شارەوانی بەڕێوەبردنەکەشیان هاوشێوەی عەقڵیەتی خۆیانە. بۆ لایەنگرانی خۆیان کار دەکەن و گوێ بە گەل نادەن. بە دڵنییاییەوە کۆتایی بەم عەقڵیەتە دەهێنین.

دوای وتارەکە، باکرحان چووە شارۆچکەی ڤارتینیس.

هاوبەشی :