خوشک و براکانی مامۆستا جیهان تەها: داوای ڕوونکردنەوە لە حکومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێمی كوردستان دەکەن

172
0
هاوبەشی :

خوشک و براکانی مامۆستا جیهان تەها، داوای ڕوونکردنەوە لە حکومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێمی كوردستان دەکەن و گومانیان هەیە بەڵگەکان ون بکرێن.

جەیلان تەها لە ڕوونکردنەوەیەکیدا سەبارەت بە ڕووداوەکە دەڵێت : تا ئێستا بچووکترین بەڵگە نەدراوەتە دەستیان تا بیسەلمێنێت ڕووداوەکە چۆن بووە و بۆچی خوشکەکەیان بەو شێوەیە گیانی لەدەستداوە و وتی: هەمووان دەزانن ئەو ڕێگەیەی ڕووداوەکەی تێیدا بووە بارزانە بە کامێرا کۆنترۆڵکراوە، بەڵام ئاسایش تەنانەت نەیتوانیوە بۆمان بسلەمێنێت ڕووداوێکی خۆکوژیی بووە وەک بانگەشان بۆ کرد، بۆیە هەوڵی پەردەپۆشکردنی تاوانەکە دەدرێت و گومان دەکەین کەسانێک لەناو حکومەت و دەسەڵاتدا تێوە گلابن لە گیانلەدەستدانی خوشکەکەم، ئەگەر وانییە بۆچی بێ دەنگن و ڕاستییەکە ئاشکرا ناکەن تا خەڵکیش چیتر ئەوان تاوانبار نەکات؟

هاوبەشی :