(قەسەدە) لە بەیاننامەیەکدا شەهید بوونی سێ شەڕڤانانی ڕاگەیاند.

194
0
هاوبەشی :

 

ناوەندی پەیوەندییەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (قەسەدە) لە بەیاننامەیەکدا شەهید بوونی سێ شەڕڤانانی ڕاگەیاند.

قەسەدە باسی لەوە کردووە، مانگی ئەیلوولی ڕابردوو لە هێرشی چەتەکانی ڕژێمی سووریا بۆ سەر گوندی دێرەزوور، سێ شەڕڤانمان برینداربوون و پاش گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە، بۆ ماوەی سێ مانگ لەژێر چارەسەردا بوون بەڵام هەر یەک لە شەڕڤانانمان ئەحمەد عەفرین (ئەحمەد سلێمان)، مارڤان کۆبانی (مەحموود عوسمان) و میلیتان کۆبانێ (حاجی خەلیل) بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە شەهید بوون.

تێکۆشانی هێزەکانیان بەردەوامە لە تێکشکاندنی هەموو هێرشێک بۆ سەر هەرێمەکانیان و ڕایدەگەیەنێت، شەڕڤانانمان لە دژی هەموو هێرشێک بۆ سەر هەرێمەکانمان تێدەکۆشن.

هاوبەشی :