ژاپۆن پەکەکەی لە لیستی “ڕێکخراوە قەدەغەکراوەکان” دەرهێنا

203
0
هاوبەشی :

دەزگای ئاسایش و هەواڵگریی ژاپۆن، ڕاپۆڕتێکی ساڵانەی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا پەکەکە لە لیستى ڕێکخراوە “قەدەغە کراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان” سڕدراوەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە لە ساڵانی ڕابردوودا، لە ئەنجامی گوشاری دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، دەزگای ئاسایش و هەواڵگریی ناوخۆیی ژاپۆن، پارتى کرێکارانی کوردستان -پەکەکەی خستبووە ناو لیستى ڕێکخراوە قەدەغە کراوەکانەوە.

ئەم ڕاپۆڕتە کە لە ماڵپەڕی فەرمیی ئەو دەزگایەدا بڵاوبووەتەوە، پەکەکەی لە هەردوو لیستی ڕێکخراوە قەدەغەکراوەکانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی دەرهێناوە.

بەشێک لە چاودێران پێشبنیان‌کردووە کە ئەم بڕیارە بە فەرمی لەلایەن حکومەتی ژاپۆنەوە ڕابگەیەندرێت. بەڵام لە بەرامبەردا هەندێکی دیکە شیمانەیان کردووە کە ژاپۆن، لەبەر ئەوەی تورکیا پێی هەڵنەبەزێتەوە، بە فەرمی ڕاینەگەیەنێت.

بڵاوبوونەوەی ئەو ڕاپۆڕتە لەلایەن کوردانەوە لە فەزای مەجازی کاردانەوەی ئەرێنی بەدوای خۆیدا هێناوە و بەشێک لە چالاکانی کوردیش هیوایان خواستووە کە ئەو ڕەوتە وڵاتانی دیکەش بگرێتەوە.

ژمارەیەک لەو چالاکوانانیش ئەو بڕیارە زیاتر سەرڕاست‌کردنەوەی هەڵەیەکی پێشووی دەوڵەتی ژاپۆن لەوبارەیەوە هەڵدەسەنگێنن. ئەوان هەروەها دەڵێن ئەم بڕیارە نوێیەی ژاپۆن “ئەنجامی تێکۆشانی خاوەن پرەنسیپ و پێوانەی ئەخلاقیی پێشەنگانی تەڤگەری ئاپۆییە.”

هاوبەشی :