حاتەم ئۆغۆللاری: ئەوەی هی خۆمانە جارێکی تر بەدەستی دەهێنینینەوە

189
0
هاوبەشی :

هاوسەرۆکی هەدەپ، تولای حاتیم ئۆغۆللاری، لە کۆبوونەوەی گەل لە مێردین، گوتی: “لەم هەڵبژاردنە جارێکی تر ئەوەی هی ئێمەیە بەدەستی دەهێنینەوە”.

هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (هەدەپ)، تولای حاتەم ئۆغۆللاری، هاوشان لەگەڵ ئەحمەد تورک و پەرلەمانتاران لەلایەن سەدان کەسەوە پێشوازیان لێ کرا.

تیشکی خستەسەر یادکردنەوەی تاهیر ئێلچی لە ئامەد، ڕایگەیاند، ئەم شوێنە شوێنی بەهای گرنگی وەک ئاپێ موسا و محەمەد سنجار و دەنیز پۆیراز و ئوگور کایماز و ئەحمەد کایمازی باوکێتی. هەرگیز ئاڵای ئەوان ناکەوێت و تێکۆشان بەردەوام دەبێت.

حاتەم ئۆغۆللاری تیشکی خستەسەر سیستەمی قەیوم و کاری قەیومەکان، دووپاتی کردەوە ئەوەی هی ئەوانە بەدەستی دەهێننەوە، گوتی: “ئیرادەی دەنگدەرانی گەلی کورد هەیە. دەنگدەرانی کورد باش دەزانن دەنگ بە کێ بدەن، بۆیە لە عومەر چەلیک و ئەردۆگان ناپرسێت، ئیرادەی گەل لێرەیە، گەل لێرەیە”.

حاتەم ئۆغۆللاری بە قسەیەکی ئاپێ موسا کۆتایی پێ هێنا: “شەوێک جەلاد لە خەو ڕابوو، گوتی خودایە ئەمە چەن زەحمەتە، مرۆڤەکان هەرچەند دەمرن زیاتر دەبن، هەرچەند دەکوژم ئەوەندە لەناودەچم’. چەندێک بکوژن ئێمە زیاتر دەبین. هەرچەند ستەم بکەن ئێمە زیاتر دەبین. هەرچەند حسابمان بۆ نەکەن، ئێمە هەر هەین”.

هاوبەشی :