رێپێوانی جەماوەریی ٢٥ی نۆڤەمبەر لە سلێمانیی بەڕێوەچوو

201
0
هاوبەشی :

رێپێوانی جەماوەریی لە دژی توندوتیژیی ژنان لە شاری سلێمانیی- شەقامی سالم بۆ بەردەم باغی گشتیی شارەکە بەسەرپەرشتی رژاک دەستیپێکرد، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی و ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی و ژنان و هاووڵاتیان ئامادەی خۆپیشاندانەکە بوون.

دوانێوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، رێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان (رژاک) لە درێژەی زنجیرە چالاکییەکانی ٢٥ی نۆڤەمبەر بە درووشمی {لە دژی رەشەکوژیی ژنان، بە فەلسەفەی “ژن ژیان ئازادیی” لە تێکۆشان بەردەوام دەبین} رێپێوانێکی جەماوەریی لە شار سلێمانیی بەڕێوەبرد و لە خۆپیشاندانەکەدا تارا حسێن هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و ئەندامانی تەڤگەی ئازادیی و ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی و ژنانی رژاک و هاووڵاتییان بەشدار بوون بە رێپێوان لە سەهۆڵکەوە لە شەقامی سالم هەتا بەردەم باغی گشتیی رێپیوانیان کرد و دروشمی “ژن ژیان ئازادیى” و “ژن ژیانە مەیکوژە”یان وتەوە.

هاوبەشی :