هەپەگە: لە هێرشەکاندا زیانمان نەبووە

214
0
هاوبەشی :

هەپەگە ڕایگەیاند، سوپای تورک هەوڵدەدات شکستەکانی بەرامبەر هێزەکانی گەریلا بشارێتەوە، هەم لە زەوی و هەم لە ئاسمانەوە گۆڕەپانەکانمان بۆردوومان دەکات، دووپاتی دەکاتەوە، لە هێرشەکاندا هیچ زیانێکیان پێ نەگەیشتووە.

ANF بادینان شه‌ممه‌, 25 Nov 2023, 14:02
هەپەگە دەڵێت: ” سوپای داگیرکەری تورک گورزێکی قورسی بەدەستی گەریلا خوارد، هەوڵدەدات شکستی خۆی بەرامبەر بە گەریلا و زیانەکانی (دەیان سەرباز) بشارێتەوە. سوپای داگیرکەر بانگەشەی ئەوە دەکات کە بە بۆردومانی زەمینی و ئاسمانی زیانیان بە گەریلا گەیاندووە. سوپای داگیرکەر بەرامبەر ئیرادەی بەهێزی ئاپۆیی و پێرفۆرمانس و هەواڵگری تاکتیکی گەریلا شکستی هێناوە، بەردەوام لە زەوی و ئاسمانەوە ناوچەکانی پاراستنی مەدیا بۆردومان دەکات. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە چەندە بێچارەیە. پێویستە گەلی وڵاتپارێزمان و ڕای گشتی بزانن کە لە بۆردومانی زەمینی و ئاسمانیدا هیچ زیانێکمان بەرنەکەوتووە. گەریلاکانی ئازادی کوردستان هەموو تەکنیکەکانی شەڕ لە دەستی سوپای داگیرکەر دەردەهێنێت و هەمیشە ڕێگایەک بۆ لێدان دەدۆزێتەوە. هەروەها هێرشی دوژمن پووچەڵ دەکاتەوە و ڕێوشوێنی خۆپاراستنی بەرامبەر هەر جۆرە هێرشێک پەرەپێداوە. بۆیە نابێت کەس باوەڕ بە درۆکانی میدیای شەڕی تایبەتی سوپای داگیرکەر بکات”.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئەم زانیارییانەی بڵاوکردەوە:

“لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ:

١٨ی تشرینی دووەم، کاتژمێر ٠٩.٠٠، ١٠.٢٠ و ١٥.٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی بە چەکی قورس هێرشکرایە سەر داگیرکەران. گورزێک لە سەنگەرێک درا و جوڵەی داگیرکەران وەستێنرا. ئەم چالاکییانە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارەوە ئەنجامدرا.

١٨ی تشرینی دووەم، کاتژمێر ١٤.٣٠، ١٥.٠٠، ١٦.٠٠، ١٨.٠٠ و ١٩.٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی بە چەکی قورس هێرشکرایە سەر داگیرکەران و گورز لە ٢ سەنگەر وەشێنرا و جوڵەی داگیرکەران ڕاگیرا.

٢٢ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٧:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی چەکی قورس لە دژی داگیرکەران بەکارهێنرا و گورز لە ٢ سەنگەر وەشێنرا.

٢٣ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٢:١٥، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی بە تاکتیکی نیشانەشکێن لە داگیرکەران درا و داگیرکەرێک سزادرا.

١٨ ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٠:٠٠ بە تاکتیکی نیشانەشکێن کامێرایەکی مۆبوس لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی کرایە ئامانج و تێکشکا.

٢٣ تشرینی یەکەم، کاتژمێر ١٥:٠٠ بە چەکی قورس هێرشکرایە سەر داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی و گورز لە سەنگەرێک وەشێنرا.

هەرێمی مەتینا:

لە ٢٤ ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١١:٠٠ بە بۆمبی دەستی و چەکی تاکەکەسی هێرشکرایە سەر داگیرکەران وەختێک دەیانویست بە چەکی کیمیاویی هێرش بکەنە سەر سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئۆرتێ.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو و گازی کیمیایی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو؛

٢٣ی تشرینی دووەم، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی چارچەل لە هەرێمی مەتینا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومان کران.

٢٣ تشرینی دووەم، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئۆرتێ لە هەرێمی مەتینا ٦ جار بە گازی کیمیایی و تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

١٨ ی تشرینی دووەم، سەنگەرەکانی گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای جودی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٤ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

٢٢ ی تشرینی دووەم، سەنگەرەکانی گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای جودی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٨ جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو بۆردومان کران.

٢٣ی تشرینی دووەم، سەنگەرەکانی گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی لە لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ دوو جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

٢٤ تشرینی یەکەم، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆمباران کران.

نوێ دەکرێتەوە…

هاوبەشی :