لەمساڵدا ١٧ هەزار و ٢٤٩ کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە سەرانسەری عێراق دەستگیرکراون

247
0
هاوبەشی :

بەپێی داتاکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لەمساڵدا ١٧ هەزار و ٢٤٩ کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە سەرانسەری عێراق دەستگیرکراون

ئەو ڕێژەیەی دەستی بەسەردا گیراوە سێ تۆن و نیو ماددەی هۆشبەر و ١٥ تۆن کارتێکەرە عەقڵییەکان دەستی بەسەردا گیراوە و تەنیا لە پارێزگای کەرکووک ١٤ تۆن ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە و لەناوبراوە.

لەو بارەیەوە لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کردووە، تەنیا ئەو بڕەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان لە پارێزگایەکی وەکوو کەرکووک لەمساڵدا دەستی بەسەر داگیراوە، بەشی ئەوە دەکات نیوەی دانیشتووانی عێراق کە ژمارەیان ٤٠ ملیۆن کەسە بکاتە بەکارهێنەری ئەو ماددەیە.

هاوبەشی :