پەیامی گرووپی هێرش: بێ دوودڵی دەچینە سەر دوژمن و لەوێ وەدەریان دەنێین

141
0
هاوبەشی :

گەریلا تیڤی پەیامی گرووپی گەریلای هێرشبردنی گردی پیردۆغانی بڵاوکردەوە، تێیدا پێداگریان لەسەر پاککردنەوەی هەرێمەکە لە داگیرکەران پیشاندراوە.

لە ٢٠ ی تشرینی دووەمی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی لە سێ قۆڵەوە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی گەریلا ئەنجامدرا.
بەگوێرەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا ٤٠ داگیرکەر سزادراون.

یەکێک لە قۆڵەکانی ئەم ئۆپەراسیۆنە لە گردی شەهید پیردۆغان بوو. گەریلا تیڤی دیمەنی گرووپی هێرشبردنی گردی شەهید پیردۆغانی بڵاوکردەوە.

گەریلاکان ئەم پەیامەیان بڵاوکردەوە:

“بەمەبەستی شکستپێهێنانی ئەو داگیرکارییەی بەسەر کوردستاندا سەپێنراوە، ماوەیەکە لەنێو ئامادەکاریداین بۆ هەڵمەتێکی تۆڵەسەندنەوەی هەڤاڵانی شەهید و بۆ پاککردنەوەی گردە داگیرکراوەکان. ئێمە بەڕێ دەکەوین، بەرەو چیای ئامێدی، بەرەو گردی شەهید پیردۆغان. داگیرکەر ئێستا هەوڵدەدات بە شۆفڵ و حەفارە داگیرکارییەکەی بپارێزێت و فشاری سایکۆلۆژی بخاتە سەر هەڤاڵانی ئەوێ. بۆ وەستاندن و وەدەرنانی دوژمن لەوێدا، هەرچییەکمان لەدەست بێت دەیکەین، هەتا کۆتایی بەردەوام دەبین. بەبێ دوودڵی دەچینە سەر دوژمن”.

هاوبەشی :