شەڕی ئێستای غەزە ڕۆژانە ٢٧٠ ملیۆن دۆڵاری تێچوو هەیە

189
0
هاوبەشی :

 

لە ئاریان تیڤی وەرگیراوە

هەواڵنێریی نێودەوڵەتیی بلومبێڕگ لە ڕاپۆڕتێکدا ڕایگەیاندووە کە پێش‌بینی دەکرێت شەڕی ئێستای غەزە، ٤٨ میلیارد دۆڵار تێچوو بخاتە سەر شانی ئیسرائیل.

کۆمپانیای “لێدێر کاپیتاڵ مارکتێز” کە ناوەندەکەی لە پایتەختی ئیسرائیلە و سەبارەت بە پرسی ئابووری لێکۆڵینەوە دەکات، لە وتووێژێکدا بە بلومبێڕگی گوتووە کە “وەزارەتی دارایی و ئابووریی ئیسرائیل مەزەندە دەکات شەڕی ئێستای غەزە ڕۆژانە ٢٧٠ ملیۆن دۆڵاری تێچوو هەبێت و پێش‌بینی دەکرێت لەگەڵ بەردەوامیی شەڕەکە تێچووی گشتیی بکاتە ٤٨ میلیارد دۆڵاری ئەمریکا”.

ڵ

هاوبەشی :