هێرشەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك پاشگەزمان ناكاتەوە لە درێژەدان بە خەبات بۆ پاراستنی دەستكەوتەكانی گەل و پەرەپێدانی پڕۆژەی دیموكراسی بۆ كۆتاییهێنان بە داگیركاری

223
0
هاوبەشی :

هێرشەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك پاشگەزمان ناكاتەوە لە درێژەدان بە خەبات بۆ پاراستنی دەستكەوتەكانی گەل و پەرەپێدانی پڕۆژەی دیموكراسی بۆ كۆتاییهێنان بە داگیركاریی.

خۆبەڕێوەبەری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ناوچەی جەزیرە لەبارەی هێرشەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك و گرووپەكانی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان و بە ئامانجگرتنی ناوەندە خزمەتگوزارییەكان و هاوڵاتییانی مەدەنی ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە.

خۆبەڕێوبەری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ناوچەی جەزیرە، لە درێژەی دەستدرێژیی هێرشەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك و گرووپەكانی، بەرەبەیانی دوێنێ لە ڕێگەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانەوە، هێرشی كردە سەر ناوەندە خزمەتگوزارییەكانی ڕەمێلان لە قامیشلۆ و لە هێرشێكی دیكەدا دوو ئۆتۆمبێلی لە نێوان تربە سپی و قامیشلۆ كردە ئامانج و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتیی گیانیان لەدەستدا و پێنج هاوڵاتیی دیكە برینداربوون.

هاوبەشی :