لەسەر سکاڵایەک لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستانەوە دادگای فیدڕاڵیی کۆدەبێتەوە
لەسەر سکاڵایەک لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستانەوە دادگای فیدڕاڵیی کۆدەبێتەوە و سکاڵاکارەکان داوایان کردووە دادگاکە حکومەتی ھەرێم پابەندبکات بە جێبەجێکردنی یاسای مووچەوە.
رۆژی یەکشەممەی داھاتوو٢٦/١١، دادگای فیدڕاڵیی عێراق یەکەمین دانیشتنی لەبارەی سکاڵایەک ئەنجامدەدات کە دژی جێبەجێنەکردنی یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی تایبەت ژمارە (٢٢ی ساڵی ٢٠٠٨) لەسەر مەسرور بارزانیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی ھەرێم تۆمارکراوە.
هەروەها نۆ کەس سکاڵاکەیان تۆمارکردوە و فەرمانبەری حکومەتی ھەرێمن، داوایان لە دادگای فیدڕاڵی کردووە حکومەتی ھەرێمی کوردستان پابەند بکات یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت وەک خۆی جێبەجێ بکات بەتایبەت ماددەکانی (٦ و ٧ و ٨ و ٩) و بڕیاری راگرتنی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیش ھەڵبوەشێنێتەوە.