هێزەکانی پارتی چالاکوانێکیان رفاند
چالاکوانێکی مەدەنیی رایگەیاند، هێزێکی ئەمنیی پارتی شەوى رابردوو چالاکوانێکى دانیشتووى شیلادزێیان ڕفاندووە.
چالاکوانى مەدەنیی بادینان – ئامەد پیران، لە پەڕەى تایبەتیی خۆی لە فەیسبووک ئاشکرایکرد، چالاکوانێکى شیلادزێى لەلایەن هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان-ەوە رفێندرا.
جەختی کردوەتەوە: کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکى شەوى رابردوو هێزێکى ئەمنیى چالاکوانێکى دانیشتووى شیلادزێ-یان بە ناوى عەباس ئاڤاشینیی رفاندوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە رێکخراوەکان و مێدیاکان لەبارەى چارەنووسى ئەو چالاکوانەوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان رافاندویەتی بێنە دەنگ.
ئەوەش دەڵێت: عەباس ئاڤاشینیی، کە چالاکوانێکى دانیشتووى شیلادزێیە هیچ تاوانێکى نییە و تەنها داواى مافى گشتیى کردووە.