فەرماندەیەكی ئیسرائیلی بە ڕەچەڵەك بارزانی، لە شەڕی بەرامبەر بە بزووتنەوەی حەماس لە كەرتی غەزە كوژرا

249
0
هاوبەشی :

لە ستێرك تیڤی وەرگیراوە

فەرماندەیەكی هێزی لیواى ٨٩٠ ى پەڕەشووتی ئیسرائیل، کە بە ڕەچەڵەك بارزانییە، ئەمڕۆ لە شەڕی بەرامبەر بە بزووتنەوەی حەماس لە كەرتی غەزە كوژرا.

ئەمڕۆ چل ڕۆژ زیاتر بەسەر شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس تێدەپەڕێت، بەو هۆیەوە سەدان كەس لە هەردوولا بوونەتە قوربانی.

ئیسحاق هەرسونك سەرۆك كۆماری ئیسرائیل لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی “ئێكس” ڕایگەیاندووە: بە ناوی بنەماڵەی سەرۆكەوە سەرەخۆشی لە ئاڤیها بارزانی جێگری لێپرسراوی بەشی ئاسایشی ماڵی سەرۆك كۆماری ئیسرائیل دەكەین بەهۆی كوژرانی ڕائید دەویر بارزانی لە هێزی ٨٩٠ ی لیوای پەڕەشووت دەكەم، كە شەوی ڕابردوو لە كەرتی غەزە لە كاتی ڕووبەڕووبوونەوەى حەماس كوژراوە.

هاوبەشی :