گروپێكی فاشستی تورك خێزانێكی كوردیان لە شاری کۆنیای توركیا، كۆمەڵكوژ كرد

585
0
هاوبەشی :

خێزانێكی كورد لە شاری کۆنیای توركیا، كۆمەڵكوژ كران.

بەپێی هەواڵێكی بەپەلەی ستێرك تیڤی ئەم ئێوارەیە لە شاری كۆنیای توركیا خێزانێكی كورد كۆمەڵ كوژ كران، ئەم هێرشە لەلایەن فاشیستەكانی توركیاوە هێرشان کردۆتە  سەر خێزانێكی کورد ‌و خانوەكەیان سوتاندون و  حەوت ئەندامی خێزانەکەیان کوشتووە.

ئاماژەیان بەوەیش كردووە كە لەنێو كوژاوەكاندا، ژن ‌ و منداڵ هەیەو چوار لە كوژراوەكان ژنن.. گروپە فاشستەكە گروپێكی گەورە بوون و هوتافی كورد كوشتن و دژە كوردیان داوە

لە توركیادا لەم جۆرە هێرشە دژە كوردانە زۆر ڕوو لە زیادبوونەو وەك لە ماوەی ڕابوردودا چەند هێرشێك هاوشێوەی ئەم هێرشە فاشستە دڕندانانە ڕوویداوە هەر هەمان خێزان لە ١٢ تەموزی ئەم مانگە جارێكی تر هێرشیان كراواتە سەر و چەند كەسێكیان لێ بریندار كردن،

هاوبەشی :