ئۆپەڕاسیۆنی پۆلیسی ئەڵمانیا لە دژی ناوەندە ئیسلامییەکانی سەر بە ئێران

197
0
هاوبەشی :

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی فیدڕاڵی ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە ڕۆژی پێنجشەنبە ١٦ نوامبر (٢٥ی خەزەڵوەر)، پۆلیسی ئەو ولاتە لە ئۆپەراسیۆنێکدا هێرشی کردووەتەوە سەر “ناوەندی ئیسلامیی هامبورگ” و پێنج گرووپی پەیوەندی‌دار بەو ناوەندە کە سەرجەمیان سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانن.

دەگوترێت ناوەندی ئیسلامیی هامبورگ لە سێ دەیەی ڕابردوودا لە ژێر چاودێریی دەزگای پاراستن و تەناهی ناوخۆیی ئەڵمانیادا بووە.

بە گوتەی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ئەو ئۆپەڕاسیۆنە لە هەر یەکە لە هەرێمەکانی “هامبورگ، نیدێرزاکسن، هێسێن، بێرلین، بادن ڤوتێنبێرگ و نۆردراین‌ڤێستفاڵێن” بە شێوەی هاوکات بەڕێوەچووە.

هاوبەشی :