ئێران لە دروستکردنی بۆمبی ئەتۆم نزیکبووەتەوە، ئەو ئۆرانێۆمەی لەبەردەستیەتی سێ بۆمبی ئەتۆمیی پێ درووست دەكرێت
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆڕتێکی تایبەتدا، بە ئاماژەدان بە دوو ڕاپۆڕتی نهێنیی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، ڕایگەیاندووە کە “ئێران لە دروستکردنی بۆمبی ئەتۆم نزیکبووەتەوە.”
ئەو ئاژانسە ئەمریکاییە دەلێت بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە نهێنیانە “کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئۆرانیۆمی ٦٠ لەسەد پیتێندراوی بە ڕێژەیەک لەبەردەستدایە کە بتوانێت سێ بۆمبی ئەتۆمیی پێ درووست بکات”.