تێکۆشانی ژنان لە پێناو مافەکانیان، دەتوانێت بگۆڕدرێت بۆ شۆڕش’

219
0
هاوبەشی :

 

لە رێپۆرتاژێکی پاژکدا ئەوە خرایەڕوو کە ژنان دەتوانن تێکۆشانی ماف بگۆڕن بۆ شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی، بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتوویی ژنان بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبر/ تشرینی دووەم رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان گفتوگۆیەکی لەگەڵ پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان (پاژک) ساز کردووە و دیدارەکە بەم جۆرەیە:

بە نزیکبوونەوەی ٢٥ی نۆڤەمبر رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ئێوە سیاسەتی توندوتیژی ئاکەپە-مەهەپە چۆن هەڵدەسەنگێنن، کە وەک حکومەتی شەڕی هەمەلایەنە خۆی رێکخستووە؟

بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبر کە رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لە کەسایەتی خوشکانی میرابەل کە ساڵی ١٩٦٠ لە کۆماری دۆمینیک سەریان بۆ رژێمی دیکتاتۆر دانەنەواند و دوای ئەویە دەستدرێژییان کرایە سەر، کوژران، هەموو ئەو ژنانەی لە سەرتاسەری جیهان لە هەموو گۆڕەپانێکی ژیان، لە چیا، لە شەقامەکان، لە زیندانەکان خۆڕاگری دەکەن، سڵاویان لێدەکەین.

بۆ ئەوەی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان ببینرێت، وەک ٨ی ئادار رۆژی جیهانی ژنانی رەنجدەر ئەو رۆژەش دەگۆڕدرێت بۆ نەرێتێکی گرنگی تێکۆشانی ژنان. کاتێک ژنان لە دەستکەوتەکانی ئەوە دەڕوانن، دەبینن کە هەموو ساڵێک تێکۆشانی ژنان زیاتر بەرەوپێش دەچێت و پێشدەکەوێت. لە جیهاندا هەموو رووداو، هەموو ئەزمونەکان کاریگەری دەکەنە سەر یەکتر، هەربۆیە چیرۆکی نەریتی تێکۆشان لە رۆزا لوکسەمبورگ تا سەکینە جانسزەکان، لە خوشکانی میرابەل تا ژینا ئەمینی، لە چیاکانی کوردستان بە چەکی گەریلاکانەی یەژاستارمان، لە گەورەشارەکان، لە شەقامەکان بە هاواری ژنانی خۆڕاگر، بە هیوای ژنانی شۆڕشگێڕ کە لە زیندانەکان خۆڕاگری دەکەن، دەنوسرێتەوە. ئەو تێکۆشانە کە هەموو گەل، هەموو دینامیکێکی تێکۆشان بە پێنوسی خۆی دەینوسێتەوە، وەک نوسەرانی کۆلەکتیڤ و هەرەوەزی و بێ ناو مێژووی ژنان دەخوڵقێننن و رێگەی تێکۆشان و بەرخودانمان پێ نیشان دەدەن، تا تەنانەت یەک ژن کۆیلە و بندەست بێت، ئێمە ئازاد نابین. بە دڵنیاییەوە تا ئازادی ئێمە ئەو چیرۆکە دەنوسینەوە.

هاوبەشی :