لە شەش چالاکی گەریلاکانى یەژاستار و هەپەگەدا، لە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی و گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، هەشت داگیرکەر سزا دران.

186
0
هاوبەشی :

هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی سەر بە زاپ چالاکییان ئەنجام داوە و هەشت داگیرکەر سزا دراون و کامێرایەکی چاودێریی تیکشکێندرا و گورز لە سەنگەرێک وەشیندرا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانى پاراستنى گەل- هەپەگە، لەبارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی دەوڵەتى داگیرکەریی تورکەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە شەش چالاکی گەریلاکانى یەژاستار و هەپەگەدا، لە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی و گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، هەشت داگیرکەر سزا دران.

ئاماژە بەوەش کراوە، گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا لە زاپ، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی و ئامێدی لە هەرێمی ڕۆژئاوای شەهید دەلیل و گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئۆرتێ بە گازی کیمایی و چەکی قەدەغەکراو و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومان کراوە.

هەروەها لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار لە هەرێمی ڕۆژئاوای زاپ، گۆڕەپانی گوندی شیێلازێ لە مەتینا، گۆڕەپانی گۆشین و شاخی شەهید هاوڕێ لە هەرێمی خواکورک و مەتینا بە هێلیکۆپتەری جەنگیی بۆردوومان کراون و تۆپباران کراون.

هاوبەشی :