لە هەولێر و مووسڵ بە درۆن و ڕۆکێت هێرش کرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا

226
0
هاوبەشی :

بەپێی زانیارییەکان کاتژمێرێک لەمەوبەر بە دوو درۆنی خۆکوژی هێرش کرایە سەر بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی سەربازیی هەریر لە نزیک هەولێر. لە مووسڵیش بە هێزێکی هاوبەشی ئەمریکا و دژە تیرۆری عێراق لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە بە ئامانج گیران.

بەپێی ئەو دیمەنانەی لەسەر ئینتەرنێت بڵاو کراوەیەوە، هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سەربازیی هەریر ئاگرێکی گەورەی لێکەوتۆتەوە. گرووپێکی چەکداری عێراقی سەر بە ڕژیمی ئێران بە ناوی “مقاوەمەی ئیسلامی” بەرپرسیارەتیی هێرشە درۆنییەکەی لە ئەستۆ گرتووە.

تا ئێستا زانیارییەکی ئەوتۆ لەبارەی زیانەکانی ئەو هێرشانە بڵاو نەکراوەتەوە.

هاوبەشی :