ئایسەل تۆغلوک دەستبەسەرکرا سیاسەتمەداری کورد ئایسەل تۆغلوک دەستبەسەرکرا.

186
0
هاوبەشی :

بە تۆمەتی لێکۆڵینەوەیەک کە ساڵی ٢٠١٢ دەستی پێ کرد، پۆلیس چوونە ماڵی سیاسەتمەداری کورد ئایسەل تۆغلوک و دەستبەسەریان کرد. جێبەجێکردنی حوکمی ١٠ ساڵ زیندانی بەرامبەر تۆغلوک بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کۆماری کۆجالیەوە دواخرابوو.

کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) لەسەر هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X)، سەبارەت بەم بابەتە، دەڵێت: ” بە تۆمەتی لێکۆڵینەوەیەک کە ساڵی ٢٠١٢ دەستی پێ کرد، پۆلیس چوونەتە ماڵی سیاسەتمەداری کورد ئایسەل تۆغلوک، دەستبەسەریان کردووە و براوە بۆ دادگای چاگلایان. جێبەجێکردنی سزا بەسەر ئایسەل تۆغلوک بەهۆی نەخۆشییەوە، دواخرا، کەچی هەراسانکردنی دادوەری لە دژی وی بەردەوامە”.

هاوبەشی :