هێزەکانی ڕژیمی ئێرانی لە ناوچە سنوورییەکانی بانە و لە نەوسوود بەردەوام کەمین بۆ کۆڵبەران دائەنێن وئەیان كوژن. و برینداریان دەكەن

188
0
هاوبەشی :

ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ تشرینی دووهەم ٢٠٢٣، کۆڵبەرێکی تەمەن شازدە ساڵان لە ناوچە سنوورییەکانی شاری نەوسوود بە دەستڕێژی گولـلەی هێزەکانی ڕژیمی ئێران بریندار بوو.

لە دوو شەوی ڕابردووشدا هێزەکانی ڕژیم لە ناوچە سنوورییەکانی بانە و لە نەوسوود کەمینایان بۆ کۆڵبەران دانابوو و تەقەیان لێیان کردووە. لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز لە سنووری شاری بانە گیانی لەدەست داوە و چەند کۆڵبەری دیکە بریندار بوون. لە ناوچە سنوورییەکانی نەسوودیش شەش کۆڵبەری لە ئەنجامی تەقەی چەکدارانی ڕژیمی ئێران بریندار بوون.

گفتگو لەگەڵ سۆما ئەمانی ئەندامی کەناڵی هەواڵنێریی “کۆڵبەرنیوز” لەبارەی زۆربوونی هێرشەکانی چەکدارانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر کۆڵبەران.

هاوبەشی :