هەپەگە: گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار، شەش داگیرکەر سزادران، زریپۆشێک تێکشکێندرا و گورز لە سێ سەنگەر وەشێندرا.

301
0
هاوبەشی :

هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە وان و زاپ چالاکییان ئەنجام داوە، شەش داگیرکەر سزادران، داگیرکەرێکیش برینداربوو، زریپۆشێک تێکشکێندرا و گورز لە سێ سەنگەر وەشێندرا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانى پاراستنى گەل- هەپەگە، لەبارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی دەوڵەتى داگیرکەری تورکەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە ١٢ چالاکی گەریلاکانى یەژاستار و هەپەگەدا، لە هەرێمی وان، لە هەرێمی زاپ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید دەلیلا، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی و گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، شەش داگیرکەر سزادران، داگیرکەرێکیش برینداربوو، زریپۆشێک تێکشکێندرا و گورز لە سێ سەنگەر وەشێندرا.

ئاماژە بەوەش کراوە، هەرێمی مەتینا و گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئۆرتێ بە گازی کیمایی و چەکی قەدەغەکراو و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومان کراوە.

هەروەها لە هەرێمی زاپ گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید ئیبراهیم، شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهاران، هەرێمی خواکوورک گۆڕەپانی شەهید شەریف، سەنینێ، کۆلیت، خواکورک، مەتینا و بارزان بە هێلیکۆپتەری هێرشبەر و هێلیکۆپتەری جەنگ بۆردوومان کراون و تۆپباران کراون.

هاوبەشی :