تەڤ-چاند و کەوانی زێڕین: بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، دەست بە کەمپەینی چاند و هونەر دەکەین

192
0
هاوبەشی :

تەڤ- چاند و کەوانی زێڕین بە ڕاگەیاندراوێک دووپاتی کردەوە، بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کەمپەینی چاند و هونەر دەست پێ دەکەن.

تەڤ- چاند و کەوانی زێڕین ٥ ی تشرینی دووەم لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی مەزن ئەنجام دەدەن. هونەرمەند و وێنەکێش و شانۆکار و ئەکتەرانی سەمای فۆلکلۆر بەشداری دەکەن. چالاکییەکە لە ٥ی ئەم مانگە لە نێوان کاتژمێر ١٣.٠٠ بۆ ١٧.٠٠ لە کاتێدراڵی کۆڵن دەستپێدەکات.

هۆزان شەمزین، پەیوەست بەم چالاکییە مەزنە لەپێناو ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد، گوتی: ” سەرجەم چالاکوانان بە جلوبەرگی کوردییەوە بەشداری چالاکییەکە دەکەن. هەروەها وێنەکێشان بە تابلۆکانیان بەشداری چالاکییەکە دەکەن. بانگهێشتی هەموو گەلەکەمان دەکەین لەم چالاکییە مەزنەدا بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان بەشداربن”.

چالاکییەکە چوار کاتژمێر بەردەوام دەبێت، ستران لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کوردستان دەگوترێت، شانۆ و هەڵپەڕکێی کوردی نمایش دەکرێت. زانیاری لەسەر هەلومەرجی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەخرێتەڕوو.

کەمپەینی چاند و هونەر بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان

دەربارەی چالاکییەکە تەڤ-چاند و کەوانی زێڕین ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و دەڵێن: “ئێمە پشتگیری لە هەڵمەتی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد دەکەین”.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، تیۆریسیان و ڕێبەر و فەیلەسووفی تەڤگەری ئازادی کوردە و ٢٤ ساڵە لە گۆشەگیرییەکی تونددایە. دەڵێن: “گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ، گۆشەگیرییە بۆ سەر هزری سیاسی ئازادیخواز و پرۆسەی ئاشتی. گۆشەگیرییەکی نایاسایی و ئەشکەنجەیە. بۆ شکاندنی گۆشەگیری ئێمە دەست دەکەین بە کەمپەینی چاند و هونەر بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان”.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەدەب و مێژوو و مۆسیقا و هونەری کوردی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە نکۆڵی لێ دەکرێت و قەدەغە دەکرێت و دەڵێن: “ئەمە قڕکردنی چاندیە. هەموو جۆرە ستەمێک لەسەر گەلی کورد دەکرێت و سیاسەتی ئاسمیلەکردنی بێسنوور بەڕێوەدەچێت. ئەمانە تاوانن. ئێمە ئەم قڕکردنە چاندییە ڕەت دەکەینەوە و کاردەکەین بۆ کۆتایی هاتنی”.

تەڤ-چاند و کەوانی زێڕین لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەی دەڵێت: “وەک هونەرمەندانی کوردستان گۆشەگیریی ڕێبەر ئاپۆ قبوڵ ناکەین. بە هونەرەکەمان بەشداری چالاکییەکان دەکەین بۆ شکاندنی گۆشەگیری و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ”.

هاوبەشی :