كابینەی قات و قڕی
نوسینی: نیاز عەبدوڵا
مەسرور بارزانی هەموو رێگا و شێوازێكی داپڵۆسێنەرانە و نایاسایی گرتە بەر تا ئیرادەی ئازدیخوازانەی شێروان شێروانی و هاوڕێكانی لە زیندان تێك بشكێنێت، بەڵام ئەوان نەك هەر ئیرادەیان تێك نەشكا، بەڵكوو بوون بە قەڵای ئازادیخوازان و سیمبولی تێكۆشان دژ بە ستەمكاریی و بەرگریكردن لە مافە گشتییەكانی خەڵك.
شێروان شێروانی لەگەڵ هەبوونی رێز و سڵاوی بۆ ئێوەی خەڵكی ئازادیخوازی كوردستان، هاوكات لە زیندانەوە ئەم كاریكاتێرەی سەبارەت بە “كابینەی قات و قڕی”ی مەسرور بارزانی كێشاوە.
شێروانی لە زیندانەوە، بە ئاستێكی هونەریی جوان گوزارشتی لە قەیرانە زۆرەكانی كابینەكەی مەسروور بارزانی كردووە، بەو ئومێدەی ئەمجارە “رووحی هونەری مەسروور بارزانی” نزمتر نەبێت و لە ڕێگای درووستكردن و كردنەوەی دۆسیەیەكی دیكە ماوەی زیندانیكردنی شێروانی درێژتر نەكاتەوە.