ئێوارەى ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى داگیرکەری تورک سنووری برادۆستیان بۆردوومان کرد

203
0
هاوبەشی :

ئێوارەى ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى داگیرکەری تورک سنووری برادۆستیان بۆردوومان کردو تائێستا زیانەکانى نەزانراون.

بەپێی زانیارییە هەرێمییەکان ئەمرۆ فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى داگیکەری تورک بۆردوومانی گەلی ڕەش چیای شەکی و چەند ناوچەیەکی دیکەى سنوورەکەیان بۆردوومان کردوە.

ئاماژەی بەوەش کراوە، جگە لە زەرەرو زیانی مادی کە بەر هاوڵاتییانى سنوورەکە کەوتووە، تا ئێستا دیار نییە کە زیانی گیانى هەبووە یان نا.

هەروەها بەپێی زانیارییەکان لە کاتژمێر ٦وە کە بۆردوومانەکە بووە تائێستا فڕۆکە بە ئاسمانى ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە و دەنگیان دەبیسترێت.

هاوبەشی :