ھێلی کۆپتەرێکی سەربازی عێراق لە ناوچەی دووزخورماتوو کەوتە خوارەوە

403
0
هاوبەشی :

درەنگانی شەوی ڕابردوو هەلیکۆپتەرێکی سوپای عێراق کەوتەخوارەوە و تیمە فڕۆکەوانییەکەشی گیانیانلەدەستدا كە ژمارەیان پێنج كەس بوو.

سەرچاوەیەک پێییڕاگەیاندین، “درەنگانی شەوی ڕابردوو لە نزیک گوندی چەرداغلی قەزای دوزخورماتوو، هەلیکۆپتەرێك لەکاتی تێپەڕینی بە ناوچەکە کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام تائێستا هۆکاری تێکشکانەکەی نەزانراوە”.

وتیشی، “بەهۆی كەوتنی هەلیكۆپتەرەكە تیمە فڕۆکەوانییەکەی كە ژمارەیان پێنج کەس بوون گیانیان لەدەستداوە و دووانیشیان ئەفسەربوون بە پلەکانی عەقید و رائید “

باسی لەوەشكرد، دوای ڕووداوەکە هێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق گەیشتوونەتە شوێنەکە و لێکۆڵینەوەکان لە هۆکاری ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

هاوبەشی :