ئازادکردنی گوهدار زێباریی بۆ کاتێکی نادیار دواخرا
دوێنێ بڕیاربوو گوھدار زێباریی زیندانی سیاسیی، کە سزاکەی تەواو ببوو ئازاد بکرێت، بەڵام ئازادنەکراوە و پارێزەرانی رایاندگەیاند، ئازادکردنی بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
ئهمڕۆ پێنجشەممە 17ی ئابی 2023، پارێزەرانی زیندانیانی بادینان رایانگەیاند، ئازادکردنی گوھدار زێباریی دواخراوە بۆ کاتێکی نادیار و ھۆکارەکەی نازانن.
گوھدار زێباریی، دوێنێ دوای سێ ساڵ زیندانییکردنی، ماوەی یاسایی سزاکەی تەواوبوو، بەڵام تائێستا ئازادنەکراوە.
گوهدار زێباریی، رۆژنامەنووس و چالاكوان یەكێكە لە سزادراوانی دۆسیەی زیندانیانی سیاسیی بادینان كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی پارتییەوە لە 22ی 10ی 2020 زیندانیی کران