لەبەردەم دادگای هەولێر هێزە ئەمنیی بڵاوەی پێکرا

268
0
هاوبەشی :

لەدوای ئەوەی دوێنێ چوارشەممە، گوهدار زێباریی زیندانی سیاسیی ئازاد نەکرا، ڕێگریی کرا لەوەی پارێزەر و کەسوکارەکەی کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسیی سازبدەن، هاوکات ئەمڕۆ پێنجشەممە ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکان لە هەولێر لە بەردەم دادگای بڵاوەیان پێ کراوە.

بریار بوو دوێنێ گوهدار زێباری ئازاد بكرێت بەڵام تاوەكو ئێستا ئازاد نەكراوە و هۆكارەكەشی دیار نییە.

ئاسایشی هەولێر هەڵیکوتایە سەر کەسوکاری گوهدار زێباری و ئەو پارێزەرانەشی لەوێ ئامادەبوون بۆ بەستنی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ونەیهێشت کۆنگرەکە ببەستن.

هاوبەشی :