چاودێر ، وەک بڵندگۆی شەڕی تایبەتی فاشیزمی تورک

634
0
هاوبەشی :

چاودێری ناحیکمەت
چۆن دەزگای شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک شەڕی خۆی لەبەرامبەر ئازادیخوازان و گەلی کورد بەڕێوە دەبات ..
شەڕی تایبەت شەڕێکی هەمەلایەن و گشتگیرە ، تەواوی کۆمەڵگاو هێزە بەرهەڵستکارەکانی دژ بەری سیستەم و حوکمەت دەکاتە ئامانج ، ئەم شەڕە فڕە ڕەهەندە کارێکی بنچینەیی ئەوەیە چۆن بتوانن هوشیاری و ئاگایی خەڵک و گەل بەلاڕێدابەرێ، ڕاستیەکان لەبەرچاو کوێی خەڵک لێڵ و شێواوبکات، ئەوەی خۆیان دەیانەوێ لەپڕوپاگەندەی نەشیاو دوور لەڕاستی و ئاوەژوو بگەیەننە خەڵک و ڕای گشتی کۆمەڵگا چەوەشە بکەن ، کاریگەری نەگەتیڤ لەسەر مۆراڵ و وورەو ئیرادە دروست بکەن ، هەم بتوانن لەو ڕێگەیەشەوە کاریگەری دەرونی خراپ و لەرزووک لەناو خەڵک و گەل دروستبکەن و بڕواو متمانە لەسەر هێزە شۆڕشگێڕەکان بخەنە گومانەوە.
دەوڵەتی تورکیا بەدەیان ساڵە لەم بوارەدا شەڕی خۆی لەگەڵ کۆمەڵگای کوردستان و بزووتنەوە ئازادیخوازەکان و بەتایبەتیش تاڤگەری ئازادی ئاپۆیی دەباتە پێش ، دەوڵەتی تورک ئامانجی ئەوە بووە ڕاستیەکان بشێوێنێ ، گەل بەلاڕێدابەرێ و زانیاری درۆوو چەواشەکاری بڵاو بکاتەوە ، هێزی و وورەو تواناکانی گەل و بزاوتەشۆڕشگێڕیەکەی زەفەرپێ بەرێ و دوورمەودایی لەنێوان ڕاستیەکان و کۆمەڵگا درووست بکات.
ئەم شەڕە تایبەتە لەمڕۆدا بۆ دەوڵەتی تورک تەنها لەچوارچێوەی دەمودەزگا بەدناوەکانی خۆی بەگەڕ ناخات ، بەڵکو لەڕێگەی چەندین کەناڵ و دەزگای بەکرێگیراوو مورتەزەقەی بەناو کوردو لایەنی سیاسی و کەسایەتی کورد لەباشوری کوردستان دەباتە پێشەوە ، وەک ماشێنێکی شۆردنەوەی ئاگایی کۆمەڵگایی کوردستان دژبەری پەکەکە و بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان بەکاریاندێنێ.
نمونەکانی ئەو کەناڵ و دەزگایانە زۆرن کە وەک زووڕناژەن و شایەری شەڕی تایبەتی پڕ درۆوو چەواشاکاری لەباشوور بەگەڕخراون و شەو ڕۆژ لەکاردان بۆ ئەو مەبەستە ، نموونەش کەناڵی ڕووداو ،کەناڵ 24 وچەندین ماڵپەڕوو پەیج کە لە زۆنی زەردی پارتی دیموکراوەتەوە بە بوجەی خەیاڵی ئاراستەدەکرێن ولەخزمەتی دەوڵەتی داگیرکارکاری تورک دژی تاڤگەری ئازادی ئاپۆیی کاردەکەن.
بەداخەوە ئەوەی ئەمڕۆ دەیبینین هەندێ کەناڵ و ماڵپەڕی زۆنی سەوز خەریکن ئەم شەڕە قێزەونە لای خۆیانەوە برەو پێدەدەن و دەبنە بەشێک لەو ئەجنداو هەوڵانەی میت و دەزگای پاراستنی پارتی.
نمونەی ئەمەش دەزگای چاودێری مەلا بەختیارە ، کە ڕێک وەک ماڵپەڕو هەواڵنێری دەزگایی بەدناوی ئەنادۆڵ کە میت بەڕێوەی دەبات و شەڕی تایبەتی دژی تاڤگەری ئازادی کوردستانی لێوە دەکرێ و پەخش دەکرێ ، بەهەمان نەفەس و زمان و سیاسەت و ئەخلاقی نزم خەریکی پڕوپاگەندەو بڵاوکردنەوەی قسەی فاشیستێکی وەک وەزیری شەڕی تورکیان ، ماڵپەڕی چاودێر لەژێر چاودێری و خاوەنداری ڕەسمی مەلابەختیاردایە ، ئاوا بەو شێوەیە پێناسەی گەریلاو هێزێکی شۆڕشگێڕی وەک پەکەکەو پەیەدە دەکات و بەتیرۆریست دەیان ناسێنێ !!
ئەگەر سەرنج بدەن ماڵپەڕەکە خۆی بوەتە زمانحاڵی دەوڵەتی فاشی تورک ، ئەو شەڕە تایبەت وقێزەونەی کە فاشیستەکان بەئاسانی لەکۆمەڵگای کوردستان لەڕێگەی دەزگا بەدناوەکانی خۆیان بۆیان ناچێتە پێش ، ئەوەتانێ لەڕێگەی ئەم دەزگا بەناو ڕاگەیاندنە بەدناوانەی ناوخۆی کوردستان بۆیان دەبەنە پێشەوە!!
دەزگای چاودێری مەلا بەختیار لەوەیە خەریکبێت بەخشکەیی پەیام بەمیت و دەوڵەتی تورکیای فاشی بدات کە چاوێکیان لە مەلا بێت لەم ئاڵوگۆڕانەی کە لەزۆنی سەوز ڕوودەدەن !
هەندێک لە چاودێرانی سیاسی پێیان وایە مەلا بەختیار ڕۆڵی کاریگەری هەبووە لە ڕووداوەکانی 8ی تەمووزی نێوان هاوسەرۆکان و ئەو کودەتایەیی کە دژی لاهوری شێخ جەنگی کرا ، ئستاش وادیارە بەم هەوڵانەی لەچاودێرەوە دەیەوێ ڕۆڵ و پێگەی لەڕێگەی تورکیاو پارتیەوە لەناو یەکێتی و زۆنی سەوز ببوژێنێتەوە و جارێکی تر خۆری ڕۆڵ و پێگەی سیاسی لێ بێتەوە .

دەرباز سەرحەد

هاوبەشی :