تەرمی ژنێک لە سلێمانیی دۆزرایەوە

233
0
هاوبەشی :

 

تەرمی ژنێک لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانیی دۆزرایەوە، وتەبێژی پۆلیسی شارەکە رایگەیاند “گومان دەکرێت خنکێنرابێت”.

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرکەوت ئەحمەد، راگەیاند: تەرمی ژنێک لە گەڕەکی سەرچنار دۆزراوەتەوە، دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس چوون، دەرکەوتووە ئەو ژنە لەسەر جێگاکەی گیانی لەدەستداوە.

جەختیکردەوە: ژنەکە ناوی “ش، ف، ع”ەو لە دایکبوی ساڵی 1985ەو عەرەبە و “گومان دەکرێت خنکێنرابێت“.

وتەبێژی پۆلیس ئەوەشی خستەڕوو، دەست بەلێکۆڵینەوە کراوە و چاوەڕوانی راپۆرتی پزیشکی دادوەریی دەکەن.

هاوبەشی :